پەرلەمانتارێکی ئوسترالیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی بووەوە

بریتانی لاوگا، پەرلەمانتاری کوینسلاند ئاماژەی بەوەکرد، دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر.

ناوەندی هەواڵ

 

بریتانی لاوگا، پەرلەمانتاری ویلایەتی کوینسلاند لە ئوسترالیا کەبۆ ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵ ئەندامی پەرلەمانەو بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ پۆستی کەیبڵ هەڵبژێردرا، ئاماژەی بەوەکرد، ماددەی هۆشبەری پێدراوە و هێرشی زایەندی کراوەتەسەر.

 

بریتانی لاوگا، تەمەن ٣٧ ساڵ، وتی: ئەو پشکنینای لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراون ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەو دەرمانانەی لە جەستەمدا هەیە کە من وەرمنەگرتووە، ئەو ماددەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەرم هەبووە.

 

بریتانی لاوگا ئامائژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێرشەکەی ئاشکرا کردووە و داوای لەو ژنانە کردووە کە ڕووداوێکی هاوشێوەیان هەبووە پەیوەندی بە پۆلیس بکەن، ئەو ژنانەی دیکە کە ماددە هۆشبەرەکانیان پیدراوە، هەمان ئێوارە تەلەفۆنیان بۆ کردووە.

 

پۆلیسی ویلایەتەکە پشتڕاستی کردۆتەوە کە پێداچوونەوە بە سکاڵایەکی تاوانکاری دەکەن کە باس لە دەستدرێژی زایەندی دەکات بە پەیوەندی بە ڕووداوێکەوە هەی کە هەفتەیەک پێش ئێستا لە یەپۆن ڕوویداوە، بەرپرسانی پۆلیس ئاماژەیان بەوەکردووە، دەیانەوێت ئەو کەسانەی زانیارییان هەیە دەربارەی کێشەکە یان ئەو ژنانەی کە ڕووداوێکی هاوشێوەیان هەبووە پەیوەندییان پێوە بکەن.

 

میگان سکانلون، وەزیری نیشتەجێبوونی کوینسلاند ئەو تۆمەتانەی بە " شۆککەر و ترسناک" ناوبرد.