٣٦ەمین ساڵیادی تاوانی ئهنفال لە هەڵەبجە بهرز ڕاگیرا
له ٣٦همین ساڵیادی تاوانی ئهنفالدا ههڵهبجهیهكان، کە بەشێکیان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن، تاجه گوڵینهی ڕێز و وهفایان له سهر مهزاری ئهنفال دانا.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە ٣٦ەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال، بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری دامەزراوە حکومییەکان و چالاکوان و هاوڵاتیانی شارەکە بەرز ڕاگیرا و تاجه گوڵینهی ڕێز و وهفا لهسهر مهزاری مهنفال دانرا.
شارا عەبدول كەریم، چالاکوانی بواری ژنان وتی: سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان دادەنەوێنین، هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان هەمیشە پشکی شێریان هەبووە لەو کارەساتانەی بەسەر شارەکاندا هاتوون و لە ئەنفالیش بەدەر نەبووە، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە، تا ئێستا حکومەتی عێراق، کە میراتگری حکومەتی پێشووە، نەیتوانیوە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە و وەکو پێویست بەدەم کەسوکاری ئەنفال و شەهیدانەوە نەهاتووە.
جێی ئاماژەیە ١٤ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ساڵڕۆژی جینۆسایەدی ئەنفال دیاریکراوە و یاد دەکرێتەوە، کە بە ٧ قۆناغ لە ساڵی ١٩٨٨ لە باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە جێبەجێ کرا و تیایدا زیاتر لە ٤٥٠٠ گوند وێران کران و زیاتر لە ١٨٢ هەزار کەس ئەنفال و بێسەروشوێن کران، هەڵەبجەش لەو نێوەندەدا ١٨٦ خێزانی بەر شاڵاو ئەنفال کەوتن و گەنج و پیر و ژنانیان زیندە بە چاڵ کران.