هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات
هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لەلایەن دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە قامیشلۆ کۆتایی هات.
قامیشلۆ
لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد. چەندین دەستپێشخەری سیاسی، ژنان و گەنجان بەشدارییان کرد و واژۆ لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆکراوەتەوە، لەوانە چەند شارێکی سووریا و لوبنان. ئەمڕۆ ٨ی نیسان، لە قامیشلۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە دانیشتوانی قامیشلۆ و حزبە سیاسییەکان و پارێزەران و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان و بنەماڵەی شەهیدان، بەیاننامەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە هەڵمەتەکە ڕاگەیەندرا.
بەیاننامەکە کە لەلایەن پارێزەر ئاینور پاشا خوێندرایەوە بەم شێوەیە بوو:
گەلی سووریا بە هەموو نەتەوە، ئایین، پێکهاتەکان و بەشەکانیانەوە پەیامی خۆیان بۆ هەموو هێزە پیلانگێڕەکان نیشان داوە و هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بە ناوی دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ نیشاندانی ئاستی خۆشەویستی و پشتیوانی و باوەڕ و سووربوونیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان.
"گەل بە هەموو پێکهاتەکانەوە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالانیان دەوێت"
بەو واژۆیانەی کە بە هاوئاهەنگی وەرگێڕدراون، خۆشەویستی و پشتیوانی و باوەڕی خۆیان بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان دەربڕیوە، هەڵمەتەکە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شارەکانی سووریا، شام، حەلەب و سەلامی و حومس و حەما و سوەیدا و لازقیە و قونەیتشیا دەستیپێکرد، بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە هەموو نەتەوە و ئایینەکان و تا چ ڕادەیەک گرێدراوی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانن، ئەم بیرو و فەلسەفەیە تەندروستترین بنەمایە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفتە چارەسەرنەکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کێشەی سووریاشەوە.
باوەڕمان بە گرنگیی ڕۆڵی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ هەیە لە چارەسەرکردنی دۆزی ڕێبەر ئۆجالان و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی، داوا دەکەین کە ئەم ڕۆڵە چالاک بکرێت و خواست و داواکارییەکانی هەموو ئەو گەلانە لەبەرچاو بگیرێت کە باوەڕیان بە دۆزەکەی هەیە.
ئەنجامی کۆکردنەوەی واژۆکان: سێ ملیۆن و ٦٦٩ هەزارو ٩٠ واژۆ
مەنبج: ٧١١هەزارو ١١٠، ڕەققە: ٧٠١ هەزار ٨٤٥، قامیشلۆ: ٦٢٥ هەزارو ٣٤٣، حەسەکە: ٦٠٣ هەزارو ٨٠٠، دێرەزۆر: ٣٣٧ هەزارو ٧٠٨، تەبقا: ٢٨١ هەزارو ٣٣٢، فورات: ١٣٤ هەزارو ٥٧٠، حەلەب: ١٠٣ هەزارو ٨٥٧، عەفرین - شەهبا: ٥١ هەزارو ٢١٢، ناوخۆی سسوریا: شام- حەلەب - لازقیە - سوەیدا - قونەیتەرا - سەلامیە - تەرتوس - حەما - حومس: ٦ هەزارو ٢٤٣ واژۆ.
کۆچبەرانی کورد لە لوبنان: ١٢ هەزار کەس هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە: ١٠٠ هەزار واژۆ.
"بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین"
سوپاسی هەموو لایەک و ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکاریان کردین، هەروەها خۆشەویستی و سوپاسگوزاری خۆمان بۆ گەلەکەمان بە نەتەوە جیاوازەکانمان و ئایین و تایەفە جیاوازەکانمان دەردەبڕین بۆ ئاهەنگگێڕانی گەورەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان و بەردەوامبوونی هەڵمەتەکە تا ئازادی ڕێبەر ئۆجالان.
هەروەها هەوڵ دەدەین کۆمیتەیەک دروست بکیەن بۆ ئەوەی ئەم ئەنجامانە بگەیەنە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ."
بەیاننامەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان ناباێت" کۆتایی هات.