تەژەئە: بەردەوام دەبین لە پاراستنی سیستمی هاوسەرۆکی

تەژەئە ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنەکان سەرەتایەک بوون بۆ بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی و سروشتی و ئازادی ژنان و وتی: بەردەوام دەبین لە پاراستنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و شارەوانییەکانمان لە دژی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" بەیاننامەیەکی نوسراوی سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پێش هەموو شتێک، گەلی کورد و ژنانی نیشتمانپەروەر کە لە ڕۆژی یەکەمەوە لە ماڵەکان و گەڕەکەکان و شەقامەکاندا بەشدارییان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا کردووە، خەباتی کۆمەڵایەتییان بەهێزتر کردووە و بە سەرکەوتوویی ئەم هەڵبژاردنەیان بە هێڵی ئازادی ژنان تێپەڕاندووە.

 

"ئیرادەی گەل و ژنان ئەنجامەکانی ئاشکرا کرد"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بە سایەی هاوڕێکانمان کە بە گیانفیدایی خۆیان سندوقەکانی دەنگدانیان پاراست، بە سایەی ئیرادەی  گەل، ئیرادەی ژنان ئەم ئەنجامە بەدەست هێندرا، سڵاو لە هاوڕێکانمان دەکەین کە بە ئیرادەی خۆیان لە زیندانەکاندا پێشەنگی داهاتووی ئەم وڵاتە بوون، بە پێشنیارەکانیان و هاوبەشی ئەم پرۆسەیە بوون لەگەڵمان و سوپاسی بوونیان دەکەین، بۆ پشتگیریکردنی بزووتنەوەی ژنان لە سەرانسەری جیهان و تورکیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، وەک تەڤگەری ژنانی کورد پیرۆزباییان لێدەکەین بۆ هەڵوێستی دڵسۆزانە بەرامبەر بە کۆڵنەدان لە بەرخۆدان و سوپاسیان دەکەین بۆ ماندووبوونیان.

 

ژنان جارێکی دیکە جەختیان لەسەر ڕێگای سێیەم کردەوە

بەم هەڵبژاردنە، هێڵی دیموکراسی کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە ڕێگای سێیەم دروستکراوە، لەلایەن گەلی کوردو ژنانەوە جێبەجێ کراوە و سووربوونی ژنان لەسەر ڕێگای سێیەم جارێکی دیکە بە ڕوونی ئاشکرا بووە،  لە پرۆسەی پێش هەڵبژاردنەوە تا ئێستا هەڵوێستی ڕێکخراو و بڕیاردەرمان لە دژی هێرشەکانی دژ بە سیستمی هاوسەرۆکایەتیمان و سیاسەتی دواکەوتووی ڕەگەزپەرستی و ئایینی داعش و دژە هێزەکانی لایەنگرانی لە دژی هاوسەرۆک شارەوانییەکانمان و ئەندامانی پەرلەمانمان پووچەڵ کراوەتەوە، ئەو ژنانەی کە دەستبەرداری هاوسەرۆکایەتی نابن و گفتوگۆی پێکەوەژیانی ئازاد دەکەن سەرکەوتوو بوون.

 

بەرپرسیارێتیەکەی بەبیرهێنایەوە

لەگەڵ بەرنامەکانی ئێمە کە جیاواز بوون لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی کلاسیک و ئێمە ئەوانمان کرد کردمان بە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی، تەڤگەری ئازادی جارێکی دیکە چووە ناو کۆمەڵهەو هاوکاری خۆی بەهێزتر کرد، ئەم کۆبوونەوانە جارێکی دیکە ئەوەیان دەرخست کە بونیادنانی ئازادی کۆمەڵایەتی بە هێزی ژنانی ڕێکخراو دەکرێت، لەگەڵ ئەو کودەتایەی کە هەوڵی زیندانیکردنی ژنان دەدا لە ناوچە تایبەتەکان، لەو ماڵانەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا کوژرا، بزووتنەوەی ژنانی کورد لەو شەقامانەدا بە پەرۆشییەوە پێشوازی لێکرا و هاندەری خەبات و هێزی ئێمەی زیاد کرد.ڕێگای ئێمەی بەرەو ئازادی ڕووناک کردەوە،  لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتی ئێمەی بیر هێنایەوە.

 

"سەرکەوتن بە بونیادنانی سیستەمێکی ژنان گەورەتر دەکەین"

وەک لە ڕۆژی یەکەمەوە دەڵێین؛ هەڵبژاردن ئامانج نییە، بەڵکو سەرەتای بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی و سروشتی و ئازادی ژنانە، هێزو سەرکەوتن و ئیرادەی کۆمەڵایەتییمان ئاشکرا کرد، بە بونیادنان سیستمی ژنان باشتر دەکەین، سیستمی دەوڵەت-نێر،  بەرامبەر گەلی ڕێکخراو و ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێناو بەزۆر هەوڵدەدات دەستکەوتەکانمان لاواز بکات لە ڕێگەی کرداری هەڕەمەکییەوە دژی ئیرادەی گەل، ئەمڕۆ بەردەوام دەبین لە پاراستنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و شارەوانییەکانمان لە دژی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە دەیانەوێت لەژێر ناوی قەیومدا ئیرادەی پێشێل بکەن، بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان بۆ گەڕانەوەمان  ژنانی کورد وەک پێشەنگی خەباتی ئازادی، لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەی بەرخۆدانن بۆ بەدیهێنانی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان،. بەو بەڵێن و باوەڕە، جارێکی دیکە سڵاو لە بەرخۆدانی هەموو ژنان و گەلی کورد دەکەین کە لە کۆڵانەکان و شەقامەکان بەردەوامن، ئێمە بەو باوەڕەی کە کەیسە ڕەواکان بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبن، پیرۆزبایی لەو سەرکەوتنە دەکەین.