دەستپێشخەری تێکۆشان دژی داگیرکاری و قڕکردنی ژنان پشتیوانی له هەنگاوەکەی تاژێ دەکات

دەستپێشخەری تێکۆشان دژ بە داگیرکردن و قڕکردنی ژنان بۆ ئاشتی و ئاسایش ڕایگەیاند، بەشداری ئەو هەنگاوەی تاژێ دەبن کە لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ ڕایگەیاندو تا ٣ی ئابی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری تێکۆشان دژ بە داگیرکردن و قڕکردنی ژنان لە پێناوی ئاشتی و ئاسایش لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، بەشداری دەکات لە هەنگاوی "دژی قڕکردنی ژنان و ببە دەنگی خۆپاراستن" دەکات کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراو تا ٣ی ئابی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

ئێمە وەک دەستپێشخەری تێکۆشان دژ بە داگیرکردن و قڕکردنی ژنان لە پێناوی ئاسایش و ئاشتیدا دەڵێین بەشداری دەکەین لەو هەنگاوەی کە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە ٨ی ئاداردا ڕایگەیاند و تا ٣-٨- ٢٠٢٤ ئەو ڕۆژە ڕەشەی  کۆمەڵکوژی لە شەنگال ڕوویدا بەردەوام دەبێت، ئەو چەتانەی بە ناوی داعشەوە کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامدا، کۆمەڵکوژی دژی ژنان و دژی کۆمەڵگەی ئێزدی بو، ئەو بیرکردنەوەیەی کە نوێنەرایەتی چەتەکانی داعش دەکرد شتێکی نوێ نەبوو، بەڵکو تەنها ناوەکە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا، چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژییەکەیان لە دژی گەلی کورد بە دڕندانەترین شێوە ئەنجامدا، بەتایبەتی دژی ئایینی ئێزیدی، ئەمە فەرمانی ٧٤ەم بوو، لەژێر ناوی ئاییندا، منداڵانیان کوشت، سەریان بڕین و ژنیان ڕفاند، شایەتی خەباتی ژنانین لە سەدەی ٢١دا، ژنان دەنگی خۆیان بۆ ئازادی خۆیان بەرز دەکەنەوە.

 

"ئیتر ڕژێمی ناوەندی و دیکتاتۆر شکستیان هێناوە"                                                          

لە هەمان کاتدا، ڕژێمە دواکەوتووە توندوتیژەکان، ڕادیکاڵ، فاشیستی و ڕەگەزپەرستەکان کە کۆمەڵگەکان بە تایبەتی ژنان وێران دەکەن، لە زیادبووندایە، ئەوەی ئەمڕۆ لە فەلەستین، سووریا، تورکیا، سودان، یەمەن، لیبیا، ئەفغانستان، ئێران و... جینۆسایدکردنی ژنان لەسەر بنەمای بیری "دابەشبکەو بەڕێوەببە" ئەنجام دەدرێت، سیاسەتێکی سیستماتیکی مۆدێرنی سەرمایەدارییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی دابەشکراو و دروستکردنی ناکۆکی لەنێوان گەلانی ناوچەکەدا.       

 

لەسەر ئەو بنەمایە، وەک دەستپێشخەری تێکۆشان دژی داگیرکردن و قڕکردنی ژنان و بۆ ئاسایش و ئاشتی دەڵێین کە سیستمی ناوەندی دیکتاتۆری ڕووخاوە، دەتوانین بڵێین ڕژێمە ناوەندی و دیکتاتۆرییەکان ئێستا لە قەیراندان و ئەو گۆڕانکارییە دیموکراسییە و دامەزراندنی سیستمە خۆبەڕێوەبەرییە کە تێیدا هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێتە ناوچەیەکی ئازاد، بەڵام ئایین و کولتوور و ئایین دەژین بەبێ ئەوەی پشت بە لەناوبردنی ئەو کولتوور و زمانانە ببەستن کە وەک بونیادنانی دەوڵەتی نەتەوەیین، بۆیە ئێمە لەگەڵ گەلی ئێزدیداین و پێویستە مافی ڕەوای خۆمان بەدەست بهێنین بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمەکانمان و خۆمان لە کۆمەڵکوژی بپارێزین.               

 

"پێویستە خەباتمان بەهێزتر بکەین"                                                                                                       

هەروەها ڕۆژی ٣ی ئاب  ڕۆژی قڕکردنی ژنانە بەهۆی کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان و فرۆشتنیان لە بازاڕی کۆیلەدا، زۆرێک لەو ژنانە هێشتا بێسەروشوێنن، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بۆ ئەوانەی بەرپرسن لە فەرمانەکە بەرپرسیار بکرێن و دادگایی بکرێن.

 

دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی و تێکۆشانی ئەوان دەکەین، وەک ژنان پێویستە یەکگرتوویی و خەباتی هاوبەشمان هەبێت دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و سەرکوتکردن و قڕکردن دژی ژنان، ئێمە کارەکانمان بەهێز دەکەین بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سیستمێکی دادپەروەر و دیموکراسی.