دەوڵەتی تورکیا دوو هاوڵاتی گوندی دێوکەی شەهید کرد

ڕابردوو چوار هاوڵاتی گوندی دێوکەی سنوری شیلادزێ بە مەبەستى کۆکردنەوەى گژوگیایی بەهارە ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتی تورک بۆردوومانى کردوون و دووانیان شەهید بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

درەنگانى شەوی ڕابردوو چوار هاوڵاتی گوندی دێوکەی سنوری شیلادزێ بە مەبەستى کۆکردنەوەى گژوگیایی بەهارە ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتی تورک بۆردوومانى کردوون.

 

لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا دوو کەس شەهیدبوون و دووانى دیکەش بێسەروشوێن بوون، بە پێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتیانە خەڵکی گوندی دێوکەن و چوونه‌ته‌ چیای زێباریان لە سنووری شارەدێى شێلادزێ بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری.

 

ئەو هاوڵاتیانەى بەهۆى هێرشەکەى دەوڵەتى تورک شەهید بوون، تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵدایه‌ و سەرجەمییان خێزاندران.