ژنانی مەخموور: پێویستە هەموو کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکگرتوو بن

ژنانی کامپی مەخموور ڕایانگەیاند، لە سایەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد دانیان بە بوونی خۆیاندا ناوە و وتیان: پێویستە هەموو کورد وەک بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر ئۆجالان کۆببنەوە.

بەرژین کارا

 

مەخموور- لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا، ئەو هێزە دەسەڵاتدارانەی کە بە کۆیلەکردنی گەل بەردەوامن، لە ڕێگەی پیلانێکی نێودەوڵەتییەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرد، دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەستی کرد بە چالاکی.

 

یەکێک لەو شوێنانە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموورە، زۆرێک لە گەنجانی کامپەکە بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی گەریلا و چەندین چالاکی لەو کامپەدا بەڕێوەچوو.

 

"گەلی کورد لەگەڵ ڕێبەردا دانیان بە بوونی خۆیاندا نا"

ئۆزنور کایا وتی: پێش ڕێبەر گەلی کورد دانپێدانان نەدەکرا و گەلی کورد خۆی نەدەناسی، دوای ئەوەی بزووتنەوەی گەلی کورد دەستی پێکرد، خەڵک لە خەوی مەرگ بەئاگا هاتەوە، کورد نەیدەزانی کێیە، تا چ ڕادەیەک چەوساوەتەوە، دوای ئەوەی ڕێبەرایەتی خۆیان ناسی، بە تایبەت ژنان.

 

ئۆزنور کایا باسی لە پیلانگێڕی کرد و وتی: دوژمن ویستی پیلانێک لە دژی ڕێبەر ئەنجام بدات، چونکە لەگەڵ گەل و ژنانی کورد بوو، دوای دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ خەڵکی کامپەکەمان وەک لافاوێک ڕژانە بەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لێرە بوو، خەڵک گەمارۆیان دا و وتیان تا زانیاری لەسەر چارەنووسی ڕێبەرەکەمان نەدەیت ئێمە لێرە ناڕۆین، پاشان لە کامپەکەدا چەندین چالاکی بەڕێوەچوو، خەڵکێکی زۆر ئاگریان لە خۆیان بەردا، نەک هەر لە کامپەکەدا، بەڵکو لە هەموو ناوچەکاندا، هەر لە گەریلاوە تا خەڵکی تر، سەدان کەس چالاکیی گیانفیداییان بۆ ڕێبەر ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هەموو شتێکە، ئەو ئیرادەیەی ڕێبەر بۆ گەل و ژن و گەریلا داینابوو، بەردەوامی بە ئێمەدا.

 

"پێویستە هەموو کورد وەک بازنەیەک لە دەوری ڕێبەر کۆببنەوە"

ئۆزنور کایا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێستا هەموو جیهان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێنمایی دەکرێت، کاتێک نامەکانی ڕێبەرایەتی لە زیندانەوە هاتبوون، ئەو شتانەیان تێدابوو کە ئێستا بەسەرمان دێت، لە ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠١، ڕێبەرایەتی هەموو شتێکی گوتبوو و پێشبینی کردبوو. ئێمە دەمانگوت چۆن ڕوودەدات و پەیڕەوی لێدەکەین یان نا، لە ساڵی ٢٠١٤ هەموو ئەو شتانەی کە ڕێبەر پێشبینی کردبوو، هاتنە دی، زۆرێک لە ڕێبەرەکانی جیهان بۆ دەسەڵاتی خۆیان ڕاپەڕین و هەزاران کەسیان کوشت، بەڵام ڕێبەرەکەمان هەموو شتێکی کردە قوربانی بۆ کورد، پێویستە هەموو کوردەکان وەک بازنەیەک لە دەوری کۆببنەوە و لە ڕووی جەستەییەوە ئازادی بکەن.

 

"ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنی گەلی کورد دەبێت"

ئۆزنور کایا لە کۆتاییدا بانگەوازی بۆ گەلی کورد کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا و هەموو وڵاتانی جیهان لە بیرۆکەکانی ڕێبەر دەترسن، هەر بۆیە گۆشەگیریی ڕێبەر ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە، ئەم گۆشەگیرییە لەسەر هەموو کوردە، ئێمە هەموو شتێک دەکەینە قوربانی بۆ ڕێبەرایەتی خۆمان، ئیمراڵی بوو بە شوێنی بەرخۆدان، بیرۆکەکانی ڕێبەر لە جیهاندا بڵاوبووەوە، ئێمە وەک بازنەیەک لە دەوری کۆدەبینەوە و لە ڕووی جەستەییەوە ڕزگاری دەکەین، بانگەوازی من بۆ هەموو گەلی کورد و هەموو جیهان ئەوەیە دەستتان بخەنە سەر ویژدانتان و با ١٥ی شوباتی تر نەژین و با ئەم ١٥ی شوباتە دواهەمین بێت.

 

"ڕێبەرایەتی خەبات بۆ بوونی کورد دەکات"

ئاسیا بیلگی وتی: ڕاپەڕینەکانی کورد زۆر بوون، کورد وتی ئێمە بوونمان هەیە، بەڵام بەهۆی خیانەتی ناوخۆییەوە سەرکوت دەکران، ڕێبەرایەتی کە خوێندکار بوو دەستی کرد بە گەڕان بەدوای بوونی کورددا، دواتر ڕێبەرایەتی درکی بەوە کرد کە کورد بوونی هەیە، بەڵام چەوساوەیە، لەو کاتەوە خەباتی بۆ بوونی کورد کرد.

 

"ڕێبەرایەتی لە دڵی منداڵەکانماندا"

لە درێژەی قسەکانیدا ئاسیا بیلگی خۆشەویستی منداڵانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خستەڕوو وتی: منداڵانی کامپەکە ڕێبەر ئاپۆیان زۆر خۆشدەوێت، کاتێک باسی ئاهەنگێکمان دەکرد، منداڵە بچووکەکەمان وتی جلی کوردیم بۆ دروست بکە، سەوز و سوور بخەرە سەر پێشەوەم تا بڵێم ئاپۆ، بەو ڕادەیە ڕێبەرایەتی لە دڵی منداڵەکانماندایە.