لە کامپی هۆڵ ئەزموونی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتنی داعش بوونەتەوە

ژنانی سووری و عێراقی کە لە بەشی پارێزراوی کامپی هۆل دەژین باسی هەڕەشەکانی چەتەکانی داعش و شانەکانی داعشیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد، دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پێشەنگایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنییان لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە کامپی هۆل دەستپێکرد و لە ٦ی شوبات کۆتایی هات، لە کامپی هۆڵ، ژنان، منداڵان و پیاوان کە بەگوێرەی خانەکانی داعش کاریان نەکردووە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بوونەتەوە، هەروەها دەیان کوشتن لە سەرەتای ٢٠١٩ تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە اەمپی هۆل لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا، بۆ ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە و خۆیان گەیاندووە بە بەڕێوەبەرانی کامپەکە، بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆڵ لە ساڵێی ٢٠٢١ بەشێکی پاریزراوی بۆ ئەوان تەرخان کردووە، نزیکەی ٦٠ کەس، لەنێویاندا ژن و منداڵ، لەو بەشە پارێزراون.

 

ژمارەیەک لەو ژنانەی کە لە بەشی پارێزراودا نیشتەجێ بوون لە خێزانەکانی پەنابەران و داعشن لە سووریا و عێراق. ژنانی پارێزگاکانی حەلەب و ئەنبارن بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم "

لینا ئەسعەد یەسور، تەمەن ٢٣  ساڵ، خەڵکی پارێزگای حەلەبە، بۆ ماوەی ٦ ساڵە لە کامپی هۆل دەژی و ئەو بەشەی ئەو لێی دەمایەوە شانەکانی داعش فشاریان دەکرد و وتی: شانەکانی داعش فشارێکی زۆریان خستە سەرم و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردم بەو بنەمایەی کە یارمەتی ئیدارەی کامپەکە دەدەم، ئەو گروپانەی هەڕەشەیان لێکردم عێراقی بوون. دواتر گەیشتم بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەوەی بتوانم خۆم ڕزگاربکەم، شانەکان بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەرییان لەسەر دەروونی ئێمە هەبووە.

 

"ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش ئاسوودەمان دەکەن"

لینا ئەسعەد تیشکی خستە سەر ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان کە لەلایەن شەڕڤانانەوە ئەنجامدراون و وتی: "ئەمە ڕاستە! ئۆپەراسیۆن هەیە و چەندین چەتەش دەستگیرکراون، بەڵام دەمانەوێت لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودە بین، نامانەوێت لەناو کەمپەکە بمێنینەوە، دەمەوێت بۆ چەند خولەکێک لە دەرەوە بژیم، لە ترسی ئەوەدا دەژین کە چەتەکان هێرشمان بکەنە سەر و بمانکوژن. بەڵام کاتێک ئۆپەراسیۆنی ئاسایش ئەنجام دەدرێت، هەندێک دڵمان ئاسوودە دەبێت.

 

"لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بەزۆر هاوسەرگیریم پێکرا"

هەروەها لینا ئەسعەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا هاوسەرگیری لەگەڵ چەتەیەک کردووە،  وتی: خێزانەکەم ناچاریان کردم هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەم، منیش ناچار بووم لەگەڵیدا کار بکەم، دواتر بۆم دەرکەوت کە ئەوە چەتەیە، بمزانیایە ئەوە چەتەیە قبوڵم نەدەکرد، باوکم منی بە پارە فرۆشتووە، دایکم و باوکم گیانیان لەدەستدا، هاوژینە چەتەکەم لە شەڕی باغۆز کوژرا، دەمەوێت کامپی هۆل جێبهێڵم.

 

چەندین جار دەستدرێژی کراوەتەسەر

لینا ئەسعەد نەک تەنها لە تاریکی داعشدا دەژی و قوربانی هۆشیاری پیاوسالاری بووە، بەڵکو هەراسانکراوە و وتی: کاتێک لە باغۆز بووم، ڕووبەڕووی چەندین ڕووداو بوومەوە. جارێکیان چەتەکان لە کامپی هۆڵ لێیاندام، بۆ ماوەی مانگێک تووشی سەرئێشە بووم، بۆیە لە نەخۆشخانەی حەسەکە مامەوە، ئەمەش وایکرد کە زۆر ڕووداو لەبیر بکەم و بیرەوەریەکانم لاواز بوون، چەندین جار چەتەکان بە زۆر دەستدرێژییان کردە سەرم.  

 

"خۆم ڕزگار کرد لێیان"

ڕیم ئیبراهیم خەڵکی پارێزگای ئەنباری عێراق بۆ ماوەی ٨ ساڵە لە کامپی هۆل لە بەشی عێراق دەژی، بەڵام ئێستا لە بەشی پارێزراوی کامپەکەیە، لەبارەی ئەو تاوانانەی لەلایەن چەتەکانەوە ئەنجامدراون وتی: کاتێک لە بەشی یەکەمدا بووین، چەتەکان هەڕەشەیان لێکردم چونکە ئێمە جلوبەرگ و ڕەشمان لەبەر نەدەکرد، هاوژینەکەم لە باوەشمدا کوژراو هەڕەشەیان لێکردم و پێیان وتم دووبارە دەگەڕێنەوە لام، دوای مانگێک چەتەکان هاتن بۆ ئەوەی من بکوژن، بەڵام خۆم ڕزگارکرد.

 

"هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئێمە دەپارێزن"

ڕیم ئیبراهیم لەبارەی ئەو یاسایانەی لەلایەن چەتەکان و شانەکانیانەوە بەسەر پەنابەرانی عێراقی و سووریدا سەپێندراون وتی: هەموو یاساکانی داعش دەزانم، داعش ماڵی خەڵکی وێران کرد، منداڵانی بێ دایک و باوک کرد، ژنانی بێ هاوژین بەجێهێشت و زۆرێک لە منداڵان ئێستا لە شەقامەکانی کامپەکەدا دەگەڕێن. زۆرێک لە منداڵەکانی عێراق لە کامپەکەدا بێ دایک و باوک و تەنیان و ئەمەش تاوانی داعشە، لەو کاتەوەی داعش هێرشی کردە سەر سووریا و عێراق تا ئێستا بێزارین، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەمانپارێزن، بەڵام داعش هێرش دەکاتە سەرمان.

 

ڕیم ئیبراهیم لە کۆتایی قسەکانیدا بەو داوایە وتی: دەمەوێت بگەڕێمەوە وڵاتەکەم و داهاتوو بۆ منداڵەکانم بونیاد بنێم، پێش هەموو شتێک، دەیانێرمە بەر خوێندن.