کەژەکە سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەژەکە لە یەکەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کوردستان و تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داوا لە گەلانی کورد و تورکیا و عەرەب دەکەین خۆیان لەو وێرانکارییە بەدوور بگرن، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە و ڕوو لە ئاوەدانکردنەوە بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆکردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە یەکەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە دەوڵەتی تورک بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە ژێر وێرانەدا ماوەتەوە، بە هەموو دامودەزگاکانیەوە ڕووی فاشیستی خۆی نیشانداوە و دوژمنایەتی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی کوردانی عەلەوی لە بوومەلەرزەکەدا گەیشتە لوتکە.

 

ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

"لە یەکەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، یادی هەموو گەلەکەمان دەکەینەوە کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریان و سەرجەم خەڵک دەکەین، مەڕەش، سەمسوور، مەلاتیا، دیلۆک، ئامەد، هاتای، شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا هەزاران ساڵە ناوچەی شارستانیەتەکان بوون؛ بوونەتە جوگرافیایەک کە کورد و عەرەب و تورک و ئەرمەن و موسڵمان و عەلەوی و مەسیحی و هەمووان لەخۆدەگرێت، هەمیشە پێشەنگ بوون لە بنیادنانی شارستانیەتێکی دیموکراسی، بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە ڕووبەڕووی هێرشی هەموو دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بوونەتەوە و دەوڵەتی تورکی فاشیست بە سیاسەتی کرێ و تاڵان ڕێگری لە زۆرێک لە کارەساتەکان کردووە و بوومەلەرزەکەی وەک دەرفەتێک بینی و سەیری مردنی هەزاران کەسی کرد، بەمەش سیاسەتەکانی تاڵانکردن دووبارە جێبەجێکرانەوە.

 

"منداڵان لە خێزانەکانیان جیا دەکرێنەوە"

 

ئەو ژمارانەی کە بە ڕاگەیاندنی فەرمی سەبارەت بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەدرێن، دوورن لە ڕاستییەوە، هەزاران خێزان دەریانخستووە کە ئەو منداڵانەی لە داروپەردوو ڕزگاریان بووە، دیارنەماون، بەڵام دەوڵەتی فاشیست ئەوە ڕەتدەکاتەوە، چونکە لە مناڵانی سەر بێشکەوە تا منداڵی کوردی عەلەوی تەمەن ٥ ساڵ، بە هەزاران منداڵ پێشکەش بە تەریقەتەکان کران و وەک سیستەمێکی نەریتی عوسمانی؛ منداڵانی ناوچە داگیرکراوەکان لە خێزانەکانیان جیا دەکرێنەوە، پاشان پەروەردە دەکرێن و بۆ خزمەتکردنی دەوڵەت بەکاردەهێنرێن، ئەمەش لەسەر منداڵانی نەتەوەی دێرین لە ناوچەی بوومەلەرزەکە بەڕێوە دەبرێن.

 

"ماڵی مردووەکان: تۆکی"

ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕوویدا دەریخست کە هۆکاری مردنی ئەو ژمارە زۆرەی لە بوومەلەرزەکەدا ڕووداوێکی سروشتی نییە، هۆکاری ئەوەش سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ کرێ و تاڵانکردن، بەو تەندەرانەی پێشکەشی لایەنگرانی خۆیان کردووە، ئەوان ئەندازیاری ئەو پڕۆژە و بینایانەیان کردووە کە گەلەکەمان دەکوژێت، هەزاران لە گەلەکەمان دوای بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا، چەند ڕۆژێک لە ژێر داروپەردوودا چاوەڕێی ڕزگارکردن بوون و لە کەشێکی وادا حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هاوکاری بەسەر لایەنگرانیدا دابەشکرد و زۆربەی گەلەکەمانی بۆ مردن بەجێهێشت، چادرەکانی مانگی سوور بە گەلەکەمان فرۆشرا کە ساڵانێک بوو باجی بوومەلەرزەیان دەدا، تەنانەت خوێنی فرۆشت و دەرگای چێشتخانەیەکی نوێی کردووەتەوە، دەوڵەتی تورک لەگەڵ بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا لە ژێر وێراندا مایەوە و ڕووخساری فاشیستی خۆی بە هەموو دامودەزگاکانیەوە نیشان دا، دوژمنایەتی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی کوردانی عەلەوی لەگەڵ بوومەلەرزەکە گەیشتە لوتکە.

 

تەنانەت دوای بوومەلەرزەکەش سیاسەتی کرێی خانووبەرە بەردەوامە، خاکی گەلی عەرەب کە خەڵکی دێرینی ناوچەی هاتاین، بە زۆر لێیان وەرگیراوە و بیناکانی تۆکی کە بەسەر گەلەکەماندا وێران بوون، جارێکی دیکە دروستکران بۆ ئەوەی بکرێنە کەرەستەیەک بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، دایکێک کە لە بوومەلەرزەکەدا کەسوکارەکەی لەدەستداوە سەبارەت بە باڵەخانە وێرانبووەکان دەڵێت، "ماڵەکەمان بە دەستی خۆمان دروستکردووە"، پێویستە گەلەکەمان گوێ لە دەنگی ئەم دایکە بگرێت و جارێکی دیکە هەرگیز نەچێتە ناو ئەو ماڵانەی تۆکی کە وەک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دروستکراون.

 

"ئەو بوومەلەرزەیە کاریگەریی جددیتری لەسەر ژنان و منداڵان هەبووە"

 

هەرچەندە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوت، بەڵام بوومەلەرزەکە کاریگەریی جددیتری لەسەر ژنان و منداڵان هەبوو، هاوکات لەگەڵ کارەساتەکانی کاتی بوومەلەرزەکە، ژنانیش لە دوای بوومەلەرزەکەوە تووشی کێشەی تەندروستی و پاکوخاوێنی و هیوا و خۆراک بوونەتەوە و زۆرێک لە ژنانی دووگیان لە سەر شەقامەکاندا لە بارودۆخی خراپی زستاندا کۆرپەکەیان بووە، ئەو زەبر و زەنگەی لە کۆمەڵگەدا ڕوویداوە، خۆی وەک توندوتیژی دژی ژنان نیشانداوە، تەنانەت لە چادرەکانیشدا، ئەو خێزانانەی کە لە دۆخێکی ئابووری خراپدان، ڕوویان لە نەریتە دواکەوتووەکانی وەک هاوسەرگیری کچان کردووە، هەموو ئەمانە مافی ئەوەمان پێدەبەخشن کە دژی دەسەڵات و نەریتە فاشیستییە پیاوسالارییەکان بوەستینەوە.

 

سەرەڕای هەموو ئەمانە، لە ناوچەی بوومەلەرزەکە، چادری هاوکاری ژنان و بارهەڵگرەکانی هاوکاری ژنان، لەگەڵ هەڵمەتێک بۆ ناردنی سەبەتەیەک نان و خۆراک بۆ هەر ماڵێک لە سیلۆپی تا سەمسور، کۆمەڵێک خوێندکاری کچی خۆبەخش کە قوتابخانەکانیان بەجێهێشت و هەوڵیاندا هاوکاری ژنان بکەن و زەردەخەنە بخەنە سەر ڕووخساری منداڵان، بوو بە مانادارترین دیمەنەکان، بە هاوکاری ژنان بەرەنگاری دەوڵەتی فاشیستی پیاوسالاری دەبنەوە و هاوکاری کۆمەڵایەتی چەندین جار بۆ هەموو جیهان سەلماندووە کە دژایەتیکردنی سەرهەڵدانی دەوڵەت بە مانای ژیانی ڕاستەقینە دێت.

 

"بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بۆ ئێمە شینە"

بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات برینی گەورەی لە دڵی گەلەکەماندا دروستکرد و توڕەیی گەورەی لێکەوتەوە، بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بۆ ئێمە ڕۆژی ماتەمینییە، ڕۆژی ماتەمینییە بۆ نەتەوەی دیموکراتیکی دێرین، ئازارەکانمان زۆرن، بەڵام پێویستە لە ڕێگەی ڕێکخستن و هاوکارییەوە ئازارەکانمان واتادار بکەین، وەک کەژەکە داوا لە هەموو دامودەزگاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کۆمەڵە و یەکێتییەکان و پارتە سیاسییەکان و ژنان و گەنجان و شۆڕشگێڕان و خەڵکی دیموکراتیک و سۆسیالیستی و هەموو گەلانی کورد و تورک و عەرەب دەکەین کە کارەساتی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بکەنە ڕۆژی بنیادنان.

 

داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەبێ ئەو خەڵکەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا، بەبێ هاوکاری دەوڵەت، تووڕەیی خۆمان بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ڕێکخراو و دیموکراسی و ئازاد بەکاربهێنین و ئێمە داوای سیستمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان دەکەین بۆ بنیادنانی ژیانێک لە دژی سیاسەتە کوشندەکانی دەوڵەت.