ڕێپێوانی ئازادی گەورە لە وان و قەرس سەرەڕای بەربەستەکان دەستیپێکرد

سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، ڕێپێوانی ئازادی گەورە لە وان دەستی پێکرد و دواتر لە قەرسیش دوای بەیاننامەیەک دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

حیزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان دەستیان کردووە بە "ڕێپێوانی گەورە بۆ ئازادی" لە وان و قەرس بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیری و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراسی، ڕێپێوانەکە کە لە ١ی شوبات تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت، بە بەیاننامەیەک دەستیپێکرد کە لەلایەن سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان لە وان وقەرس دەرچوو.

 

قەرس

ڕێپێوانی "ئازادی" لە قەرس دەستیپێکرد، تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم وتی: با پێکەوە دەرگای ئاشتی و گفتوگۆ بکەینەوە.

 

ڕێپێوانەکە تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت و پێش ڕێپێوانەکە لە هۆتێلێکی شارەکە بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان "هەدەکە"، چیگدەم کیلیچگون، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم"، کەرەم جانپۆڵات، هاوسەرۆکی MED TUHAD-FED، ئامادەی بەیاننامەکە بوون، ئەوانەی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون نووسراوی "ڕێپێوانی ئازادی"یان لەپێش سنگیان دانا.

 

"پێویستە ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت"

نەوروۆز ئۆیسال، پەرلەمانتاری پارتی دەم لە شاری شرناخ دەقی هاوبەشی بەیاننامەکەی خوێندەوە،دوای خوێندنەوەی دەقە هاوبەشەکە، هاوسەرۆکی MED TUHAD-FED، کەرەم جانپۆڵات وتی: ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەکمان لە ئیمراڵییەوە وەرنەگرتووە، پێویستە بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی و کۆمەڵگەدا کۆببێتەوە، بەڕێز ئۆجالان وتی "دەتوانم لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی بە جەنگ بهینم" بۆیە پێویستە بەڕێز ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، چارەسەرکردنی پرسی کوردو لابردنی گۆشەگیری و ئاشتی بۆ هەمووان پێویستە، پێویستە بڵێین "بەسە" و گۆشەگیری و بیشکێنین.

 

"پێویستە خاوەنداری لە ڕێپێوان بکەین"

شوکریە ئەرجان، سکرتێری ڕێکخستنی ناوەندی گشتی داد ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ نزا بۆ ئاشتی و برایەتی دەکەین. ئەمڕۆ نزا دەکەین بۆ ئاشتی و دژی گۆشەگیری، داوا لە هەمووان دەکەم بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن، ئاشتی و ئەم ڕێپێوانە زۆر گرنگن بۆ ئێمەی عەلەوییەکان.

 

"هەموو کەس گۆشەگیر دەکرێت"

مێردینە ساڵح کودای، هاوسەرۆکی مەبیا-دەر ئەوەیخستەڕوو، عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵە گۆشەگیرکراوە و ئەو گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەن، گۆشەگیری بە واتای کۆمەڵکوژی و کوشتن و سووتاندنی دارستانەکان دێت، داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیری دەکەن.

 

"گەلی کورد هەمیشە دەستی بۆ ئاشتی درێژ کردووە"

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم وتی: ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێپێوانە هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیرییە و دروستکردنی دەرفەتە بۆ ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە شێوەیەکی دیموکراسی، گەلی کورد سەرەڕای باجێکی زۆر، لە هەموو دەرفەتێکدا دەستی ئاشتییان درێژکردەوە، بەڵام دەسەڵاتی ئێستا هەمیشە وەڵامی داوەتەوە بە تانک و تۆپ و فڕۆکە، ئەمڕۆ دەستمان کرد بە ڕێپێوان لە قەرس، کە مانایەکی گرنگی هەیە، کوردستان شارێکە کە چەندین نەتەوە و باوەڕی جیاوازی تێدا دەژین. 

 

دەسەڵات بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی دەیانەوێت پرسی کورد و شەڕ بەردەوام بێت، دەیانەوێت تەرمی سەربازان و گەنجانی کورد بێنە ناو وڵاتەوە بەڵام دایکانی کورد و تورک دەیانەوێت ئەم شەڕە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت، کەس گوێی لە دەنگی ئەوان نییە، ئامانجی ئەم ڕێپێوانە کردنەوەی ڕێگایەکە بۆ چارەسەرێک، بانگەوازیمان بۆ هەموو ئەوانەی لە تورکیا لەگەڵ ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی بۆ ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان و ڕێکخراوە دیموکراتیکە جەماوەرییەکان و ڕێکخراوە پیشەییەکانی کرێکاران و ئەوانەی دەیانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکەن، ئەوەیە کە بەشداری ڕێپێوانەکەمان بکەن.

 

وان

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی وان سەرەڕای هەموو بەربەستەکان دەستیپێکرد، دوای بەیاننامەکە، کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە"" تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" کە بە زمانی کوردی و تورکی بەیاننامەی "ڕێپێوانی ئازادی"یان خوێندەوە، لە هۆتێلی ئۆرارتوەوە ڕێپێوانیان کرد و بەرەو پارکی موسا عەنتەر ڕۆیشتن.

 

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "سڵاو لە ئیمراڵی هەزاران سڵاو" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرایەوە.

 

ئەو خەڵکەی لە پارکی موسا عەنتەر ڕاوەستابوون بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لە شاندەکە کرد. کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە قسەی کردو سوپاسی خەڵکەکەی کرد ڕایگەیاند ڕێپێوانەکەیان دەستیپێکردووە، لە وان خاوەندارێتییەکی گەورە هەیە، خاوەنداریەتییەکی پیرۆزە، دڵی ملیۆنان کەس لەگەڵ ئێمەیە، ئێوە هەمیشە بژین، بژی خەڵکی وان.

 

لە هەمان کاتدا پۆلیس دەوری خەڵکەکەی داوەو وتی: ئەوە قەدەغەکراوە و ڕێگە بە ڕێپێوانەکە نادرێت و داوای بڵاوکردنەوەی خەڵکەکە دەکەن، گەل گوێیان لە پۆلیس نەگرت، ڕۆیشتن بۆ شەقامی ماراش بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەردەوام بوو لە ڕێپێوانەکەیان، پۆلیس لە ڕێپێوانەکەدا دەستێوەردانی کرد و بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لێیان دراو کەسێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.