ژنانی ئەنتاکیا بۆ پشتیوانی بریندارەکانی بوومەلەرزە بەردەوامن لە کار کردن

جانسەل ئاسلان، یەکێک لە خۆبەخشانی پشتیوانی بوومەلەرزەکەی هاتای، ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی پرۆسەی بونیادنانەوەی دوای بوومەلەرزەکەدا بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی، هێزی پشتیوانی بە باشی کاردەکات.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

هاتای-هاتای یەکێک بوو لەو شارانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوت بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە بە پێوەری ٧.٧و ٧.٦ ڕوویاندا،  هەزاران کەس بەهۆی دواکەوتنی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن گیانیان لەدەستدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی بوومەلەرزەکە، چارەنووسی دەیان کەسی ونبوو هێشتا نەزاندراوە و زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە هەوڵدەدەن لە ژێر هەلومەرجی سەختدا لە چادر و کابینەکاندا بەردەوام بن، ژنان هەوڵ دەدەن بەرەنگاری کێشەکان ببنەوە.

 

هاوکاری ژنانی ڕیمەن کە دوای بوومەلەرزەکە لەلایەن خۆبەخشانی پشتیوانی بوومەلەرزەی هاتای لە ئەنتاکیا دامەزراوە، بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بەهێزکردنی تەندروستی ئابووری و دەروونی ژنان، ئەو هاوکارییەی کە گەیشتە هەزاران ژن، هەروەها کار لەسەر گەنجان و منداڵان دەکات.

 

"دوای ئەوەی پێداویستییەکانمان بینی، دەستمان بە هاوکاری کرد"

جانسەل ئاسلان، یەکێک لە خۆبەخشانی پاڵپشتی بوومەلەرزەکەی هاتای، ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ژنان بە هاوکارییەک بە ناوی ڕیمەن، کە بە عەرەبی بە واتای هەنار دێت و هێمای بەرەکەتە، دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، ژنان توانای بونیادنانەوەی شارەکەیان هەبوو لە ڕووی ئابووری و دەروونییەوەو دەستیان کردووە بە کاری هاوبەش دوای ئەوەی پێداویستی ژنانیان بینیوە بۆ جلوبەرگ و خۆراک لە شارەکەدا.

 

"دەمانەوێت نیگەرانی و نائومێدییەکان لەناو ببەین"

جانسەل ئاسلان ئاماژەی بەوەدا ئەو کارەی بە یەکگرتوویی دەیکەن هێزی باشترکردنی هەیە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان و حکومەتی ناوەندی هیچ هەنگاوێکی جددییان نەناوە بۆ بونیادنانەوەی ئەم پرۆسەیە، وتیشی: لەگەڵ ژنان و منداڵان و گەنجان کار دەکەین تا ئەوپەڕی توانامان هەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەمەدا، هەروەها ئەم هاوکارییە بەشێکە لەو کارەی کە ئێمە لەگەڵ ژناندا دەیکەین، لە لایەکی ترەوە، ناوچەی هاوڕێی منداڵانمان دامەزراند لە سێرینیۆلۆ، دەمانەوێت ئەمە لە سامانداغیش دروست بکەین، هەروەها سەنتەرێکی منداڵانمان لە دەفنە دامەزراند، دەتوانم بڵێم هەموو کارەکان لە لایەن خۆبەخشەکانەوە ئەنجام دەدرێن.

 

"هیچ ناوچەیەکی تایبەت بۆ ژنان نییە"

لە کۆتایی قسەکانیدا جانسەل ئاسلان ئاماژەی بەوەدا ئەوان بەو شێوەیە کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی باری ژنان و بەردەوام دەبن، هەوڵدەدەن ئەو ناوچانە بونیاد بنێن کە ژنان هەست بە باشی بکەن، ژیانی ژنان پێش بوومەلەرزەکە زۆر سەخت بووە و وتی: لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا دەژین. لە ڕاستیدا، دەمانەوێت ئەو ژنانە بەهێز بکەین کە لە چاودێری منداڵان و بەساڵاچووان و کاری ماڵەوە کار دەکەن دوای بوومەلەرزەکە. هەموو ئەو دامەزراوانەی کە دوای بوومەلەرزەکە کاریان نەکرد ژنانیان لابرد، لەگەڵ دواکەوتنی پەروەردە و سیستمی تەندروستی، هەموو ئەم کارە لەسەر ژنان زیادی کرد، ژنان بەردەوامن لە ژیانیان لە چادر و کابینەکاندا، ناوچەیەکی تایبەتیان نییە، لەبەر ئەوەی دەزانین کۆمەڵگەیەک کە ژنان تێیدا بەهێز دەبن و هەست بە باشی دەکەن بەهێزتر دەبێت، کۆبوونەوە لەگەڵ ژناندا دەکەین سەبارەت بە هەردوو چالاکی بەرهەمهێنان و تەندروستی و بەردەوام دەبین لەم کۆبوونەوانە.