منداڵێکی پەنابەر لە دیلۆک ئەشکەنجە درا

لە دیلۆک منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کە سوورییەو ئاوارەیە دەستدرێژی زایەندی کرایە سەر.

دیلۆک

 

لە دیلۆک، منداڵێکی سووری تەمەن ١٥ ساڵ بە بیانووی ئەوەی لەکاتی یاری کردن لەگەڵ هاوڕێکەی پاڵی پێوە ناوەو خستوویەتیە سەر زەوی، لەلایەن خیزانی هاوڕێکەیەوە ئەشکەنجە دراوەو دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر، ڕووداوەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی جومهورییەت لە ناوچەی شاهینبەی ڕوویدا.

 

ئەو منداڵە لەلایەن باوک و مامی هاوڕێکەیەوە لێدراوەو دواتر ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی بووەتەوە.

 

ئەو منداڵە بەهۆی ئەشکەنجەو دەستدرێژی بە سەختی بریندارببوو، لەلایەن خەڵکی دەوروبەرەوە کە چاویان لێبوو هاوکاری کراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، لەسەر سکاڵای ئەو خێزانەکە دەستگیرکران کە هێرشیان کردە سەر منداڵەکە و دوای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان دەستگیرکران.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە سێ تاوانی جۆراوجۆریان لەسەرەو منداڵەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.