هەزاران کەس دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دەیان هەزار کەس لە پاریس بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە، دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان لە ئەوروپا- تەژەکە-ئە، کوردستانیانی ئەوروپا و هاوڕێکانی ساکینە جانسز "سارا" ، فیدان دۆغان "ڕۆژبین" و لەیلا شایلەمەز "ڕۆناهی"، کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆمەڵکوژکران، بۆ ئەمینە کارا "ئەڤین گۆیی" میر پەروەرو عەبدولڕەحمان کزل کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا کۆمەڵکوژکران، ڕێپیوانیان کرد.

 

لە ماوەی ڕێپێوانەکەدا، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە فەڕەنسا بە "نهێنی دەوڵەت" ئاشکرای نەکرد، داوای دادپەروەری کرا، ژنان، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و چەندین چالاکوانی شارە جیاوازەکان بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

 

وێنەی ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژکران و دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرز کردەوەو لە "گار دو نۆرد"ەوە بەرەو گۆڕەپانی "ریپوبلیک" ڕێپێوانیان کرد.

 

سیناتۆرەکانی فەڕەنسا بە دروشمی "دەبێت حکومەتی فەڕەنسا نهێنییەکانی دەوڵەت لاببات" بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

 

"ژنان، ژیان، ئازادی" دژی تاریکی

لە ڕێپێوانەکەدا، ژنان بە دروشمی "لە دژی تاریکی ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان کرد، بەشداربووان ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ڕیپوبلیک و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، گردبوونەوەکە بە مارشی ئەی رەقیب و خولەکێک رێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی دیموکراسی دەستیپێکرد و بە وتەکان بەردەوام بوو.