ئەنجامنامەی كۆنفرانسی سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاک و ناسنامه
ئەنجامنامەی كۆنفرانسی سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاک و ناسنامه، کە لەلایەن بۆردی ژنانی ئازاد، كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و ڕێكخراوی ئێمه بەسترا، بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٦ـی کانوونی یەکەم، لە هۆڵی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە شاری هه‌ولێر، بە بەشداری نوێنه‌ری ڕێکخراوەكانی ژنان و ژمارەیەک لە ئەکادیمیست، یاساناس، ڕووناکبیر، کەسایەتی و نوێنەری پێکھاتەكان له هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاک و ناسنامه له‌لایه‌ن بۆردی ژنانی ئازاد، كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و ڕێكخراوی ئێمه بەسترا.
لە کۆتاییدا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە و لە چەند خاڵێکدا پێشنیار و ڕاسپاردەکان خرانەڕوو، بەم شێوەیەی خوارەوە؛
بۆ پاراستنی خاك ونیشتمان وناسنامه، پێویستمان به یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه. وپێش هه‌موو كه‌سێك پێویسته ژنان خاوه‌نداریه‌تی له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌كه‌ن.
پێویسته هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و قه‌تڵعامانه‌ی له دژی گه‌لی كورد و كوردستان و به‌تایبه‌تی دژی ژنانی كورد كراوه ئاشكرا و دیكیومه‌نت بكرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیویستیمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ئه‌كادیمی هه‌یه كه له لایه‌ن خۆدی ژنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
بۆ هاندانی خەباتی ئازادی ژنان ھاوشانی پیاوان لە پێناو برەو دانی زیاتر بەو خەباتە نمونەییە لەناو کۆمەڵی کوردستاندا پێویستە ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردان و سەرکردایەتی کۆمەڵگادا بەهێزتر بکرێت.
داوا له پارله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین چاودێری جێبه‌چێكردنی ئه‌و یاسایانه بكه‌ن كه به قوربانی وخه‌باتی ژنان هاتونه‌ته به‌رهه‌م هه‌روه‌ها گرنگی دان به دۆزی ژن بكرێته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی حكومه‌ت وله پروسه‌كانی په‌روه‌رده،ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ڕه‌نگ بداته‌وه.
لە ماوەی سەد ساڵی لۆزاندا چەندین پرۆسەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی و تاوانی نێودەوڵەتی دەرھەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراوە كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، پشكی شێر له‌و نه‌هامه‌تییانه به‌ر ژنان كه‌وتوه لێره‌دا پێویست ده‌كات له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاری زیاتریان له سه‌ر بكرێت.
له دوای سه‌د ساڵی لۆزاندا تا ئێستا بروسه‌ی گوڕینی دیموگرافی،داگیركاری له لایه‌ن نه‌یارانی كورد‌و كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها كه‌لتور وناسنامه‌ی كوردی له ژێر مه‌ترسیدایه بۆیه پیویسته ژنان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر به خاوه‌ن له خاك ونیشتیمان و ناسنامه ده‌كه‌ون.
داواده‌كه‌ین په‌له بكرێت له نوسینی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه مافی ژنان وپێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان مسوگه‌ر بكات.
رێكخستن ویه‌كخستنی هه‌موو ئه‌و بڕگه، ماده ویاسایانه تایبه‌تن به ژنان كۆكردنه‌وه‌یان له یاسایه‌كی گشتگیردا.
به پێی هه‌ل وده‌رفه‌ته‌كان له ئێستادا باشووری كوردستان ده‌توانێت ببێته ناوه‌ندی خه‌باتی یه‌كڕێزی نه‌ته‌وه‌یی و له‌م نێوه‌نده‌دا ژنان ده‌توانن ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بێت له پاڵپشتی به‌شه‌كانی تری كوردستان.
هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه وپێكهاتانه‌ی له پاڵ گه‌لی كورد له كوردستان ژیان ده‌كه‌ن، باجی په‌یماننامه‌ی لۆزانیان داوه له به‌ر ئه‌وه هاوچاره‌نووسی گه‌لی كوردن. بۆیه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی لێكه‌و‌ته‌كانی ئه‌م په‌یماننامه ده‌بێت به هاوبه‌شی كار بكرێت.