هەولێر، کۆنفڕانسی "سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه" بەڕێوەچوو
کۆنفڕانسێک لە شاری هەولێر بە ناونیشانی "سه‌د ساڵه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه" بەڕێوەچوو، لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان له سه‌ر ژنان له باشووری كوردستان تاوتوێ کرا.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری هه‌ولێر، بە بەشداری ژماره‌یەك له نوێنه‌ری ڕێکخراوەكانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەک لە ئەکادیمیست و یاساناس و ڕووناکبیر و نوێنەری پێکھاتە جیاوازەكان، كۆنفرانسی "سه‌دساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه" له هۆڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بەڕێوەچوو.
ڤیان نادر، نوێنه‌ری كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسەکە وتاری به‌خێرهاتنی میوانانی پێشكه‌ش كرد و به خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر وتاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌میره گۆران، ئه‌ندامی بۆردی ژنانی ئازادەوە پێشكه‌ش كرا ،هەروەها ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ڕاستییه مێژووییه‌كانی جینۆسایده‌كان و لێكەوته‌كانی پەیماننامه‌ی لۆزان له سه‌ر ژنان له باشووری كوردستان، كه له‌لایه‌ن په‌روین عه‌زیز و مژده عه‌باسەوە ئاماده‌كرابوو، له‌لایه‌ن مژده عه‌باس، ئه‌ندامی كۆمسیونی ژنانی كه‌نه‌كەوە پێشكه‌ش كرا.
ڕەوشی ژنانی باشووری کوردستان خرایەڕوو
دواتر له‌لایه‌ن ڕێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری پێشوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە, پانێڵێک لەسەر ڕه‌وشی ئێستای ژنانی باشووری كوردستان له ڕووی سیاسیی، ئابووریی، یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بەڕێوەچوو.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پانێڵەکە له‌لایه‌ن نازناز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانەوە، بە ناونیشانی "ئازادیی كوردستان و پرسی ژن چه‌ند به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن و لۆزانیش به سیاسه‌تی پارچه‌كردن چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ژنانی كوردستان" پێشكه‌ش كرا.
تەوەری دووەم بە ناونیشانی "ڕه‌وشی ژنانی كوردستان له سایه‌ی ده‌ستور و یاساداناندا" له‌لایه‌ن په‌یمان عیزه‌دین، ماموستا و لێكۆڵه‌ری یاسایی پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ری سێیه‌م بە ناونیشانی "پێگه‌ی ئابووریی ژنانی باشووری كوردستان و گرنگی ئابووریی سه‌ربەخوی ژنان" "له‌لایه‌ن پەروین عەزیز، چالاكوانی بواری ژنان پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ری چوارەم بە ناونیشانی "كارتێكردنی ده‌روونی جینوساید له سه‌ر ژنان و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی" له‌لایه‌ن گوڵاڵه گه‌رمیانی، په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشكه‌ش كرا.
چارەسەریی دوای سەد سالەی لۆزان خرایەڕوو
لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا، پانێڵێکی تر له‌لایه‌ن به‌سمه حه‌بیب، ماموستای زانكۆ. بە ناونیشانی "چاره‌سه‌ریی له دوای سه‌د ساڵی لۆزان و گۆڕانكاری هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی" بەڕێوەچوو.
پانێڵی دووەم ئەم تەوەرانەی لەخۆ گرت، "ڕۆڵی ژنان له سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌لی كوردستان، له میانی گۆڕینی هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی و ئه‌گه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كەدا ڕووده‌ده‌ن، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری لۆزان له سه‌ر پرسی ژنان چی بكرێت؟، چۆن بتوانین به هێزی یه‌كڕیزیی ژنان دابه‌شبوون و وێرانكاری وڵات تێكبشكێنین؟" کە لەلایەن زه‌ینه‌ب موراد، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و به‌هار عه‌لی، به‌رپرسی ڕێکخراوی ئێمه پێشكه‌شكران.
باس لە گرنگی پەروەردە بۆ پاراستنی زمانی دایک و کو‌لتوور کرا
لە کۆنفڕناسەکەدا پرسی جینۆساید، كومه‌ڵكوژكردنی ژنان، وێرانكردنی سرووشت و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان، بە چڕوپڕی هەڵسەنگێندران، هەروەها جەخت لە گرنگی ڕۆڵی په‌روه‌رده له پاراستنی زمان و كولتوور، ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له چۆنییه‌تی ئاڕاسته‌كردنی بۆ به‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد و كوردستان و به تایبه‌تی پرسی ژن کرایەوە.
تیشک خرایەسەر گرنگی خەباتی ژنانی كورد و کوردستان بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکان و دووپاتیان كرده‌وه كه چۆن ژنان بتوانن به یه‌كڕیزیی خۆیانه‌وه ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزن و كۆتایی به دابه‌شبوون بهێنن، بە وتەی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە وابڕیارە له ئایندەیەکی نزیكدا ئه‌نجامننامه‌ی كۆنفڕانسەکە، بۆ ڕای گشتیی بخرێتە ڕوو.