لە ١٠یەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی دهۆک ژنان خەڵاتیان پێبەخشرا
خەڵاتەکانی ۱۰یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران و ژنانی بەشداربوو بوونە براوەی خەڵاتەکان، خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەخشرایە پەروین ڕەجەبی.
ناوەندی هەواڵ
١٠یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک به نمایشی ١١٦ بهرههمی فیلمسازانی وڵاتان له ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەم دەستیپێکرد و تا ١٦ی کانوونی یهکهم بەردەوام بوو، لە کۆتا ڕۆژیشدا خەڵات باشترینەکان بەخشرایە ئەکتەرو دەرهێنەرو سیناریست و...هتد.
لەناو خەڵاتەکاندا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە پەروین ڕەجەبی بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "غەریبانە لەم خۆشبەختییە دەڕوانم".
خەڵاتی فێبریسکا و باشترین سیناریۆ بەخشرایە ئایشە پۆلات دەرهێنەری فیلمی "In The Blind Spot".
خەڵاتی لیژنەی دادوەری بۆ باشترین کورتە فیلم، بەخشرایە کورتەفیلمی " "Triangleلە دەرهێنانی ژینۆ هادی حەسەن.
خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرایە فیلمی "Eren" لە دەرهێنانی ماریا بندێر.
خەڵاتی بەهرەی نوێ بەخشرایە میلینا ئابۆیان بۆ فیلمی “Elaha” لە دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک.