شاندی ژنانی نێودەوڵەتی سەردانی ژنانی ڕۆژنامەنووسیان کرد

شاندی ژنانی نێودەوڵەتی سەردانی MGK و DFG یان کرد و گفتوگۆیان لەسەر فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی ژنانی نێودەوڵەتی سەردانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات-یان کرد.

 

ئەندامانی شاندەکە، کە لەناویاندا پارێزەران، سیاسەتمەداران و کەسانی ئەکادیمیی هەن، لەلایەن ڕۆزا مەتینا، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا ، بسافیە ئالاگاش، بەڕێوەبەری هەواڵی ژنن نیوز و گوڵشەن گوچوک، ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات پێشوازییان لێکرا.

 

ڕۆزا مه تینا باسی له کاتی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میۆپۆتامیاو ئامانجه کانی کرد و تیشکی خستە سەر فشار و توندوتیژییەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان کە لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام دەدرێت.