زارا محەمەدی خەڵاتی جەمال نەبەزی وەرگرت

بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی زارا محەمەدی، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا، خەڵاتی جەمال نەبەزی بۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٣ی کانوونی دووەم، لە اری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خەڵاتی جەمال نەبەزی ساڵی ٢٠٢٣، کە دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێت، پێشکەش بە زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی کرا، کە بەردەوام هەوڵ و تێکۆشان بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەدات.

 

زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر ئازاد کرا.