عێراق پەنا بۆ بارانی دەستکرد دەبات

عێراق کە لەبەردەم گۆڕانی ژینگەیی و کەشوهەوادایە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەنا بۆبارانی دەستکرد دەبات.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمی ئاو و وشکەساڵی هاووڵاتیانی عێراقی خستووەتە دۆخێکی دژوارەوە، وێڕای هۆکارە ژینگەیی و مرۆییەکان، سیاسەتی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە هۆکاری سەرەکی دادەندرێن، سیاسەتی تینوکردنی عێراق لە لایەن وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و تورکیا کاریگەرییەکی مەترسیداری لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ناوچەکە هەبووە، چونكە دوڵەتی تورکیا ئاوی ڕووباری دیجلە و فوراتی گرتووەتەوە و ئێرانیش ئاوی زێی بچووکی کردووەتەوە ئەمەش زیانێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵی وڵات گەیاندووە، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو کەم بارانی ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەبیانبوونی عێراقە.

 

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە عێراق و وڵاتانی دراوسێ لەبەردەم کێشەی ژینگەییدان و دووچاری گۆڕانکارییەکی ژینگەی گەورە دەبنەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، ئەوەش ئەگەری بە بیانبانبوونی ناوچەکە زیاتر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بەو بابەتە چەند رێگا چارەسەرێک تاوتوێ کراون؛ لەوانەش هەوڵدەدەن پشت بە بارانبارینی دەستکرد ببەستن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی لە چەند ناوچەیەک و رێگەگرتن لە بە بیابانبوونیان و دروستکردنی پشتێنەی سەوز.