١١١ ئاوارەی ئێزدی دەگەڕێنە بۆ زێدی خۆیان

لە کامپی عەربەتەوە لە شاری سلێمانی، ١١١ ئاوارەی ئێزدی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی کۆتاییهێنان بە کەیسی ئاوارەکان، ١١١ ئاوارەی ئێزدی لە کامپی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانیەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال.

 

ئەو ئاوارانە بە پلانێکی پێشوەختە گەڕانەوە بۆ سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ئیڤان فایەق ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێک پێداویستی و کەلوپەلی ناوماڵیان دابەشکردووە بەسەر ٥٠ خێزانی ئاوارەی ئێزدی، کە بڕیاریان داوە لە کەمپەکانی هەولێرەوە بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.