"بە فراوانکردنی خۆپاراستن، سەربەخۆیی خۆمان مسۆگەر دەکەین"

ژنانی شەنگال گرنگی کۆبوونەوەیان هەڵسەنگاند و وتیان: بۆ ژنان پاراستن لە ئاو و نان گرنگترە.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" کۆبوونەوەیەکی لەسەر پرسی پاراستن بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدانمان کردو شەنگالمان ئازادکرد، بە تێکۆشانمان دەیپارێزین" ڕێکخست، ژنانی ئێزیدی هەروەها ڕایانگەیاند وەک ئەو ژنانەی کە لە فەرمانەکە ئازادکراون، بە خۆپاراستن کۆتایی بە فەرمانەکان دەهێنن، سەربەخۆیی خۆیان بەدەست دەهێنن.

 

"بە فراوانکردنی هێزمان، خاوەنداری لە خەباتی شەهیدان دەکەین"

ئەمشێ کورکۆرکی وتی: پێش هەموو شتێک، هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال لە هەموو کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆز دەکەین، بۆ یەکەم جار ئێمە کۆبوونەوەیەکمان لەسەر پاراستن لەم ئاستەدا ڕێکخست، بۆ ئێمەی ژنانی ئێزیدی ئەمە مانایەکی گەورەی هەیە، لەبەر ئەوەی لەژێر فەرمانێکی زۆر قورسدا بووین، نەمانتوانی لە فەرمانەکەدا خۆمان بپارێزین، ئەو هێزانەی کە لێرەبوون ئێمەیان لە دەستی چەتەکاندا جێهێشت، ئەمڕۆ، بە هێزی خۆمان یەژەشە لەگەڵ گەنجان و ژنانی پێکهاتەی عەرەب قسەمان کرد دەربارەی ئەو فەرمانەی کە لەسەرمان جێبەجێکرا، لە هەمان کاتدا، کاریگەری ڕێبەر ئاپۆمان لەسەر ئازادی کۆمەڵگەی ئێزیدی، خەباتی گەریلاکانی ئازادی، ڕۆڵەو گەلی ڕۆژئاوای هەڵسەنگێندرا، وەک ژنانی ئێزیدی خاوەنداری لە خەباتی هەموو ئەوانە دەکەین کە بۆ کۆمەڵگەکەمان کاریان کردووە و بە هێزی خۆمان وەڵام دەدەینەوە و ئەو خەباتە لەبیر ناکەین.

 

''سوورین لەسەر ئەوەی هەموو ژنان لە شەنگال ڕێکبخەین"

دایە زۆزان، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ، ئاماژەی بە گرنگی کۆبوونەوەکە کرد و وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی جیاواز خوێندرایەوە و بیسترا، زۆر بە نرخ بوو، ئەمڕۆ هەموو ژنان بە شکۆمەندی و بەهاوە بۆچوونەکانیان هاوبەش دەکەن، سوورین لەسەر ئەوەی هەموو ژنان لە شەنگال ڕێکبخەین.

 

"بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی ئێزدی گەڕاونەتەوە بۆ سروشتی خۆیان"

هیلوا فەقیر، ئەندامی لیژنەی ئابووری خۆبەڕێوەبەری شەنگال، وتی: "ئەمە بۆمان جێی خۆشحاڵییە،لە هەمووی گرنگتر، لەوە زیاتر کە جێی خۆشحالیمانە ئازادکردنی شەنگالە، چونکە لەم فەرمانەدا وەک ژنان ئازارمان چێشت، ئەمڕۆ ژنانی ئێزیدی گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە دەتوانن خۆیان بپارێزن و خۆیان بەڕێوە ببەن، بە سیاەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی ئێزیدی گەڕانەوە بۆ سروشتی خۆیان.

 

"خەباتی شەهیدان ئێمەی هێنایەوە سەر خاکەکەمان"

کاتێک گەریلاکان هاتن بۆ یارمەتیدانمان، ئێمەش خۆمان پەروەردە کرد، لەبەرئەوە ئێمە خۆمان یەکێکین لەو ژنانەی کە لەو کاتەدا ڕوومان لە ئازادکردنی ژنانی ئێزیدی کرد لە ڕەققە، لەو کاتەدا گەنج بووین، بەڵام توڕە بووین، کێشەمان تەنها ئازادکردنی ژنانی ئێزیدی بوو، ئەگەر خەباتی شەهیدان نەبووایە، جارێکی دیکە نەدەگەیشتینەوە ئەم خاکە پیرۆزە، بۆیە ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال لە شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەین.