ئۆهایۆ... دەنگدان مافی لەباربردن لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەچەسپێنێت

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین ویلایەت لەوانە کالیفۆرنیا و کانساس و کنتاکی دەنگیان داوە بۆ پاراستنی مافی لەباربردن یان دژی هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی لەباربردن، لە ئۆهایۆ دوێنێ دەنگدانی بۆ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

١٧ مانگ دوای ئەوەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیارەکەی ساڵی ١٩٧٢ ی لە دژی لەباربردن هەڵوەشاندەوە، دەنگدەرانی ئۆهایۆ لە ڕیفراندۆمێکدا دەنگیان دا بۆ پاراستنی مافی لەباربردن لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرێت.

 

میدیاکانی ئەمەریکا ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەم ڕایانگەیاند، دەنگدەران لە ئۆهایۆ لە ڕیفراندۆمێکدا دەنگیان داوە بۆ پاراستنی مافی لەباربردن لە دەستووری ویلایەتەکەدا.

 

ئەنجامی دەنگدان بەڵێ-یان نیشان دا

لە ئەنجامەکانی ژماردنی زیاتر لە نیوەی دەنگدانەکان سەرکەوتنی "بەڵێ"یان نیشاندا لە ڕیفراندۆمەکەدا لەسەر گرتنەخۆی مافی چارەسەری پزیشکی زاوزێکردن لە دەستووری ویلایەتەکەدا، بەم شێوەیە، هەموو کەسێک بە شێوەیەکی دەستوری مسۆگەرکراوە لە "مافی بڕیاردان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خۆی" لە بابەتەکانی پەیوەست بە لەباربردن، ڕێگری لە منداڵبوون، چارەسەری پەیوەندیدار بە لەباربردن و شکستی دووگیانی.

 

بەڵام هەموارکردنەوەکە ڕێگە بە لەباربردن نادات دوای ئەو ماوەیەی کە کۆرپەلە دەتوانێت بە تەنها لە دەرەوەی سک بمێنێتەوە، مەگەر پزیشکەکە بڕیار بدات کە ژیان یان تەندروستی ژنی دووگیان لە مەترسیدایە.

 

بڕیارەکەی دادگای باڵا دەرگای کردەوە بۆ هەر ویلایەتێک بۆ سەپاندنی یاسا لەسەر مافی لەباربردن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک لە ویلایەتەکان بە تەواوی ئەو کردارە قەدەغە بکەن، لەوانە ڕێگریکردن لە لەباربردن تەنانەت لەو بارودۆخانەشدا کە دووگیانییەکە بەهۆی دەستدرێژی زایەندی یان ڕەگەزپەرستییەوە بووە.

 

بڕیارەکەی دادگای باڵا لە ئۆهایۆ بووە هۆی ئەوەی یاسایەک هەبێت کە هەموو لەباربردنێک قەدەغە بکات دوای ئەوەی گوێی لە لێدانی دڵی کۆرپەلە دەبێت لە سکی دایکدا، ئەمەش بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک ڕوودەدات کە ژنێکی ٦ هەفتەیە دووگیان بووە پێش ئەوەی زۆرێک لە ژنان بزانن کە دووگیانن، بەڵام جێبەجێکردنی یاساکە لە ئێستادا ڕاگیراوە واتە لە ئێستادا دەتواندرێت لەباربردن لە ئۆهایۆ ئەنجام بدرێت تا ٢٢ هەفتەی دووگیانی.