هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیانی یەک ملیار دۆلاری بە ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، یەک ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیانی گەورەی بە ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیاندووە، لە هێرشەکانی ٥ تا ١١ی تشرینی یەکەم ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ٥٩ کەسیش بریندار بوون.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار؛ بەڕێوەبەرایەتی کێڵگەی نەوتی ڕیملان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو ناوچانەی بەهۆی هێرشەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، هەروەها هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دووڕوویی کاردەکەن دژی هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە سایەی ئەو کەلوپەلانەی لە کۆگاکاندا بوون بۆ بارودۆخی بەپەلە، توانیان هەندێک لەو شوێنانە چاک بکەنەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا خزمەتگوزارییەکەیان وەستابوو، شوێنەکانی دیکە لە ژێر چاککردنەوەدان.