لە ٩ی تشرینی یەکەم ژنان دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە مەیدانەکان دەبن

ئەمینە ئینان، ئەندامی تەژەئا ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی قەیرانی کۆمەڵایەتی و پشێویی، سیاسەتی گۆشەگیرکردنی ئیمراڵییە و وتی: ئێمەی ژنان و گەنجان ئەو گۆشەگیرییە تێکدەشکێنین، لەو چوارچێوەیەدا، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە مەیدانەکان دەبین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە کە بۆ ماوەی ٣١ مانگ لە زیندانی باڵای ئاسایشی جۆری F ی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددا زیندانی کراوە، داواکاری بنەماڵە و پارێزەرەکان وەڵام نەدراوەتەوە، لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری کە لە ئیمراڵی و لە سەرانسەری تورکیا بڵاوبووەتەوە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ پێکهات، ئەمساڵ لە زۆربەی ناوەندەکاندا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت،  لە ئامەد یەکێک لەو ناوەندانە، خەڵک لە ٩ی تشرینی یەکەم لە پارکی کۆشۆیولو کۆدەبنەوە.

 

بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شارەکەدا لەلایەن کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "DTK" ، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "DBP" ، تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" و فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی یاسا و پشتیوانی زیندانیان "MED TUHAD-FED" بە دروشمی "ئازادی بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد" بڵاودەکرێتەوە، ئەمینە ئینان، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازادکە داوای بەشداریکردنی کرد بۆ ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی، ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگا بۆ دەربازبوون ئەوەیە لە ٩ی تشرینی یەکەمدا وەک ژن لە مەیدان بن.

 

"تێکۆشانی گەل، دەوڵەتەکانی ترساند"

ئەمینە ئینان ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت پلانەکە بە باشی ببیندرێت وتی: پلانەکە بە تەواوی لەسەر خەڵک ئەنجام دەدرێت، خەبات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو دەوڵەتانە دەترسێنێت کە بە چەوساندنەوە گەشەیان کردووە، ڕێبەری گەلی کورد بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان خەباتێکی گەورە دەکات بۆ کوردەکان، هەروەها قووڵترین خەباتی خۆی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کرد، بۆیە ئەم پیلانگێڕییە ئەنجامدرا، لە لایەن دەوڵەتەوە، وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە یارییەکی وێرانکەر بوو، سیستمەکانی وڵات تێگەیشتنێکیان هەیە کە خەڵک پێشێل دەکات، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان زۆر بە قووڵی و بە توندی تێکۆشانی کرد بۆ لەناوبردنی ئەم سیستمە، دروستکردنی ژیانێکی دیموکراسی هەڕەشەیە بۆ سەر دەوڵەتەکان.

 

"بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تاکە چارەسەرە"

ئەمینە ئینان ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگا بۆ دەربازبوون لە ئاژاوە لە وڵاتەکەدا ئیمڕالییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نزیکەی ٣١ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی بەڕێز ئۆجەلان نەگەیشتووە، گۆشەگیرییەکی زۆر گەورە لە ئیمرالی هەیە. لەگەڵ گۆشەگیریدا، قڕکردنیکی گەورە لە کۆمەڵگەدا هەیە، سیاسەتێکی بەهێزی هێرشکردن لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا بەردەوامە، بەتایبەتی لەسەر ژنان و گەنجان، ئەم گۆشەگیرییە ئەمڕۆ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت، ئەگەر ئەم پیلانگێڕییە ڕووی نەدابایە یان گۆشەگیری ئێستا بەردەوام نەبوو، ئەمڕۆ تورکیا نەدەچووە ناو ئەم ئاژاوەیەوە، لە وڵاتەکەدا ئاژاوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کوولتووری گەورە هەیە، هۆکاری سەرەکی ئەم ئاژاوەیە گۆشەگیرییە.

 

"لە ٩ی تشرینی یەکەم لە مەیدان دەبین"

ئەمینە ئینان ئاماژەی بەوەدا، پیلانگێڕییەکە نەگەیشتووەتە ئامانجی خۆی، دژی گۆشەگیری بەردەوام لە مەیدانەکاندا دەنگ بەرز بکەنەوە وتی: ئێمەی ژنان و گەنجان ئەم پیلانگێڕی و گۆشەگیرییە تێکدەشکێنین، کاردانەوەکانمان بۆ ئەمە بەردەوامە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئێستا تاکە چارەسەرە ئەمە بە تەواوی کۆمەڵگەش دەیزانێت، ئەگەر پرۆسەی دیالۆگ بەرەو پێش بچێت، خەڵکەکە لەو ئاژاوەیە ڕزگاریان دەبێت، ئەمڕۆ وەک تەڤگەری ژنان ڕێپێوانێک لە تورکیا و کوردستان ڕێکدەخەین، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە مەیدانەکان دەبین، پێویستە بە زووترین کات گۆشەگیری کۆتایی پێبێت.