هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دوو شار: خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران
لە ئیستەنبوڵ و کرکلارلی خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران، کە بەڕێوەبەریەتی هەدەکە و هەدەپەیان تیادایە.
ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی ئیستەنبوڵ و کرکلارلی و لەو هەڵمەتەدا لانیکەم ٢٠ کەس دەستبەسەر کران کە ئەندام و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان-هەدەکە و پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیشیان تێدایە.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەزانراوە و گواستراونەتەوە بۆ بارەگای پۆلیسی ئیستەنبوڵ، ڕەنگە ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش زیاد بکات.
وەزیر ئامانجەکەی نیشان دا
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنەکان لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆی ئاشکرای کرد، ٢٦ کەس دەستگیر کراون، ڕاشیگەیاند، کە سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخراوەکە" ڕاگیراون و کراونەتە ئامانج.