ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵان لە ئەفریقا زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

یونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری داوە کە منداڵان لە ئەفریقا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

ناوەندی هەواڵ

 

پلەکانی گەرما لە کیشوەری ئەفریقا خێراتر بەرز دەبنەوە لە چاو ناوچەکانی دیکەی جیهان، ئەمەش بووەتە هۆی ڕووداوی توندی کەشوهەوا و وشکەساڵی درێژخایەن، لوتکەی کەشوهەوای ئەفریقا لەم هەفتەیەدا لە نایرۆبی پایتەختی کینیا بەڕێوەدەچێت و سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف، ١ی ئەیلول ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ، کە منداڵان لە ئەفریقا، بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر لە هەر توێژێکی دیلە لە مەترسیدان.

 

 منداڵان کە سەرەتاترین توێژی کۆمەڵگەی ئەفریقایین، قورسایی کاریگەرییە سەختەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەستۆ دەگرن و کەمترین توانای خۆگونجانیان هەیە، ئەمەش بەهۆی لاوازی فیزیۆلۆژی و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە سەرەتاییەکانیانەوە، یونیسێف ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستیان بە گرنگیدانێکی بەهێزترە بە دابینکردنی بودجە لەسەر ئەم گروپە، تا ژیانێکیان بۆ دابین بکرێت تیایدا ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەواوە ببنەوە.

 

ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی "کاتی کارکردنە، منداڵانی ئەفریقی لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانی کەشوهەوا"دا، ئاشکرایکردووە کە منداڵان لە ٤٨ وڵات لە کۆی ٤٩ وڵاتی ئەفریقا ڕووبەڕووی "مەترسی زۆر یان زۆر بەرز" دەبنەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وەک زریان و شەپۆلی گەرما، کە شۆکی ژینگەیی و کەشوهەوا بۆ ئەوان دروستدەکات.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە منداڵان لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، چاد، نەیجیریا، گینیا و سۆماڵ زۆرترین مەترسی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، تەنها ٪٢.٤ی مودجەی کەشوهەوای فرەلایەنە دەتوانرێت وەک چالاکییە پاڵپشتییەکان پۆلێن بکرێت کە وەڵامدەرەوەی دۆخی منداڵانە، ئەمەش یەکسانە بە نزیکەی ٧١ ملیۆن دۆلار، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ڕێکەی گەنجاندا، ئەم ڕێژەیە بۆ ٪٦٠٦ی بودجە بەرز دەبێتەوە.

 

ڕۆز موبازا بەڕێوەبەری هەرێمی پرۆژەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە-لە ئەفریقا، وتی کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی وڵاتان بۆ خۆگونجاندن و بنیادنانی بەرەنگاری دژی گۆڕانی خێرای کەشوهەوا، لە ڕێگەی چارەسەرەکانی بنەڕەتەکانی سروشتەوە.