١٠ کەس لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوون و هۆشداری دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ١٠ تووشبووی كۆلێرا له سلێمانی تۆماركران و ڕۆژانه ١٠٠ كه‌س به‌هۆی سكچون و ڕشانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.
ناوەندی هەواڵ
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هاوڵاتیان پێویست ده‌كات له جاران هۆشیارتربن و پابه‌ندبن به ڕێنماییه ته‌ندروستییەکان كه بڵاویده‌كاته‌وه و ئه‌م بابه‌ته زۆر ساده‌یه كه كۆلێرا په‌یوه‌نی به ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌و جۆره زینده‌وه‌رانه چ كۆلێرا بێت یاخود هه‌ر زینده‌وه‌رێكی دیكه بێت كه ده‌بێتە هۆی سكچون و ڕشانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هاوڵاتیان ئه‌م ماوه‌یه كه دو مانگه و زۆر هه‌ستیاره و ئه‌م جۆره زینده‌وه‌رانه گه‌شه ده‌كه‌ن ده‌بێت ئاوی خاوێن به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه یان بۆ به‌كارهێنانی تایبه‌تی خۆ‌یا", ئه‌گه‌ر بكرێت هاوڵاتیان ئاوی كارگه‌كان به‌كاربهێنن كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كه، یاخود ئه‌و ئاوانه به‌كاربهێنن كه دڵنیان له‌سه‌رچاوه‌كانیان,
جگه له هاوڵاتیانیش پێویست ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش زیاتر هاوكار بین، چونكه ئێمه ته‌نها چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه توشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت كه كۆتا ڕێگایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، ئه‌و ئاوانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان نه‌زانراوه ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه به به‌رده‌وامی لیژنه‌كان پشكنین و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان كه ده‌درێت به هاوڵاتیان چ ئه‌وانه‌ی به به‌لوعه یاخود به تانكه‌ر ده‌درێت به هاوڵاتیان.
ڕۆژانە ١٠٠ تووشبووی سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن
وتیشی: ئێستا به‌شێك له گه‌ڕه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاوی پڕۆژه‌یان نیه و په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئاوی بیره‌كان و به‌شێك له‌و ئاوانه ئاوی ته‌ندروست نین، ئێستا ڕۆژانه زیاتر له ١٠٠ نه‌خۆشی سكچون و رشانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موویان كۆلێرا بن، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا زیاتر كۆلێرا بڵاوده‌بێته‌وه، ناكرێت هاوڵاتیان بترسن به‌ڵكو ته‌نها داوایان لێده‌كه‌ین ئاوی پاك به‌كاربهێنن.
ئاشکرایکرد، ١٠ كه‌س توشی كۆلێرا بوون و ساڵانه كۆلێرا هه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یە تووشبووان زیاتر نه‌بن، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر تووشبووان چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن ڕه‌نگه گورچیله‌یان له‌ده‌ستبده‌ن.