یەکەم کەشتیوانی ئاسمانیی کورد، کە ژنێکە دەچێتە بۆشایی ئاسمان

یەکەم کەشتیوانی ئاسمانی کورد، کە ژنێکە، بە ناوی یاسمین موقەبیلی لە دەزگای ناسا، دەچێتە بۆشایی ئاسمان.

ناوەندی هەواڵ

 

یاسەمین موقەبیلی، کەشتیوانی ئاسمانی ناسا، ئەندریاس مۆگنسن، کەشتیوانی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی، ساتۆشی فوروکاوا، کەشتیوانی دەزگای گەڕانی ئاسمانی ژاپۆن و کۆنستنتین بۆریسۆڤ، گەردوونناسی ڕۆسکۆسمۆس گەیشتنە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

 

ناردنی کەشتییەکە ئامانجی کارکردن و لێکۆڵینەوەیە لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، تاوەکو شەش مانگی دیکە لە وێستگەی ناسا لە بۆشای ئاسمان دەمێننەوە.

 

یاسەمین موقەبیلی، لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٣ و خەڵکی شاری مهابادە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فڕۆکەوانی تاقیکاری هێزی دەریایی ئەمریکییە و کەشتیوانی ناسایە، دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس و قوتابخانەی پۆست گریجوەیتی دەریایی و قوتابخانەی فڕۆکەوانی تاقیکردنەوەی دەریاییە.

 

یاسەمین تا ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ٢٠٠٠ کاتژمێر کاتی فڕینی بەسەربردووە و لە ١٥٠ ئەرکی شەڕدا بەشداری فڕینی کردووە، لەنێویاندا گەشتەکانی لە ئەفغانستان.