لە لۆزان ١٠٠ هەزار کورد باس لە چارەنووسی کوردستان دەکەن
لە ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی لۆزاندا، بە بەشداری ١٠٠ هەزار کورد لە چوارپارچەی کوردستان و ئەوروپا و جیهان کۆدەبنەوە و ٦٠٠ کەسیش لە کۆنفرانسێکدا، کە لە لۆزانی سویسرا بەسترا، باس لە چارەنووسی کوردستان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە لۆزانی وڵاتی سویسرا بە بەشداری ٦٠٠ میوان، لەبارەی پەیماننامەی لۆزانەوە گفتوگۆ دەکرێت و بە چەندین پانێڵ، لە ماوەی دوو ڕۆژدا باس لە، لێکەوتەکانی لۆزان لەسەر کورد، دۆخی ژنان و تێكۆشانی ژن، دۆخی گه‌لانی ئه‌رمه‌ن، ئاشووری و كلدان و چەندین بابەتی دیکە دەخرێتە بەر باس.
لە ڕۆژی یەکەمدا، پانێڵی یه‌كه‌می كۆنفڕانسهكە، لەبارەی "په‌یماننامه‌ی لۆزان و لێكه‌وته‌كانی له كوردستان" به سه‌رپه‌رشتی سه‌لما ئیرماك و خه‌لیل خه‌زه‌ری بەڕێوەدەچێت و هه‌ریه‌ك له د. سوهه‌یلا قادری، مێژووناسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، نارمهن محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لی، پڕۆفیسۆر له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، د. عه‌بدوڵا مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی زانكۆكانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و محه‌مه‌د بایراك-یش وه‌ك وتاربێژ به‌شدار ده‌بن.
باس لە دۆخی ژنان دەکرێت لە سەروبەندی لۆزاندا
له ڕۆژی دووه‌می كۆنفڕانسه‌كه، دوو دانیشتن ئه‌نجام بدرێت، یه‌كه‌م پانێڵدا به ناونیشانی "دۆخی ژنان و تێكۆشانی ژن" له‌لایه‌ن كورده عومه‌ر و سه‌حه‌ر ئایدار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ر یه‌ك له مونه‌ووه‌ر عه‌زیزئۆغڵو، له زانكۆی برێمن و نه‌رمین عوسمان، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی وتارده‌رانی پانێڵه‌كه ده‌بن.
له دانیشتنی دووه‌مدا “دۆخی گه‌لانی ئه‌رمه‌ن، ئاشووری و كلدان” تاوتوێ ده‌كرێت، له‌و دانیشتنه‌دا توێژه‌ر و نووسه‌ر ئایدین ئه‌سلان، راهێنه‌ر و په‌روه‌رده‌كار، نایری مورادیان وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له كۆتا دانیشتن‌دا، به‌ناونیشانی “١٠٠ ساڵ تێكۆشان له دژی لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانی په‌یمانی لۆزان” به سه‌رپه‌رشتی به‌هره محه‌مه‌د مه‌حمود و ڕۆژان حازم تاوتوێ ده‌كرێت، له پانێڵه‌كه‌دا د. نایف به‌زوان، پرۆفیسۆر له به‌شی یاسایی زانكۆی ڤیه‌نا، د.ئازاد حاجی ئاقایی، له زانكۆی جاگیلۆنی له پۆڵه‌ندا و نووسه‌ر د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتاربێژ ده‌بن.
٢٤ی تەمموز، ساڵڕۆژی لۆزان ١٠٠ هەزار کورد کۆدەبنەوە
بڕیارە ڕۆژی ٢٤ی مانگی تەمموزیش، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە کوردانى هەر چوار پارچەى کوردستان و دۆستەکانی و زۆرینەى هەرە زۆری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان جگە لە پەدەکە، لە شاری لۆزان لە دژی ١٠٠ ساڵەى پەیمانى لۆزان و لەبەردەم شاتۆ دی ئۆچی، ئەو هۆڵەى پەیماننامەکەى تێدا واژۆ کرا، کاتژمێر ١٠:٠٠ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه بۆ ڕایگشتی بڵاوبكرێته‌وه.
هەروەها لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ چالاكوانان و گه‌لی كوردستان له شاری لۆزان له پلاس دی لا ناڤیگه‌یشن كۆببنه‌وه و ڕێپێوان و دواتر گردبوونه‌وه ئه‌نجام بدەن.
له ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یوكسه‌ل كۆچ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی لۆزان، زه‌ینه‌ب موراد، هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه، ئاسیه عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئیبراهیم عه‌لیزاده، سكرتێری كۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، شوكران سنجار، نوێنه‌ری تهژهكه-ئه و هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی، شڤان په‌روه‌ر، چۆپی فه‌تاح، مزگین تاهیر، ناسر ڕه‌زازی و هۆزان جۆمه‌رد، به‌شداری چالاكییه‌كه ده‌كه‌ن.