سەرەڕای دۆخی ئەمنی ژنان و پیاوان بە جلی کوردییەوە لە تاقوسان ئامادە بوون

سەرەڕای دۆخی ئەمنیی، ژمارەیەکی زۆر لە ژن و پیاو بە جلی کوردییەوە سەردانی شوێنەوارە مێژوویی تەقوسانی کرماشانیان کرد.

ژوان کەرەمی

 

کرماشان- ئێوارەی دوێنی لەسەر بانگەوازێکی پێشوەختە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان، بە ژن و پیاوەوە بە جلوبەرگی کوردییەوە لە گۆڕەپانی تەقوسانی کرماشان کۆبوونەوە، دژی ڕێگری کردن لە دوو هاوڵاتی کە بە جلی کوردییەوە سەردانی شوێنەواری مێژووی تاقوسانیان کردبوو.

 

هەروەها بانگەوازی لە هاوڵاتیانی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کە ئەگەر دوورن لە شاری کرماشانەوە، بە سەردانیکردنی شوێنێکی مێژووی شارەکەیان، بەشداری کەمپەینەکە ببن.

 

لە کاتژمێرەکانی نزیک لە کاتی هەڵمەتەکەدا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەوروبەری گۆڕەپانەکە و تەنانەت لە دەروازەی ژینگەی مێژوویی و کولتووری تاقوسان بڵاوەیان پێکرا،هەروەها هێزە ئاساییانەی پۆلیس، یەکەی فریاگوزاری و دەوریەی حیجاب و چەندین کەس بە جلوبەرگی شەخسییەوە دانران، بەڵام سەرەڕای دۆخی ئەمنی و گوشارەکان، هاوڵاتیانی کورد بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر سەرکوت و تواندنەوەی سیستماتیکی ڕژێم لەلایەن حکومەتەکەیەوەوە نیشان درا.