٧٥ ساڵە و یەکەم ژن دووجار ٤٨٠٠ میل ڕێگەی وڵاتی باکوور تەواو بکات

جۆن یۆنگی تەمەن ٧٥ ساڵ، تووانی بۆ دووەمین جار ڕێگای وڵاتی باکوور کە ٨ ویلایەتە تەواو بکات، بەمەش یەکەم ژنە ئەم سەرکەوتنە تۆمار بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێگەی وڵاتی باکووری ئەمریکا ٨ ویلایەت لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش ڤێرمۆنت، نیویۆرک، پێنسلڤانیا، ئۆهایۆ، میشیگان، ویسکۆنسن، مینیسۆتا و داکۆتای باکوورە، کە درێژییەکەی ٤٨٠٠ میل دەبێت، تەواوکردنی جارێک لە خۆیدا کارێکی سەرکەوتووە، بەڵام جۆن یۆنگ یەکێکە لە شاخەوانەکان و بووە یەکەم ژن کە دوو جار ڕێگاکە تەواو بکات.

 

جۆن یۆنگ، ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە میشیگان، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕێگە ٤٨٠٠ میلییەکەی بڕی و بوو بە یەکەم ژن کە ئەو کارە بکات، ئەمجارەیان لە ماوەی ۱۸ مانگدا ڕێگاکەی تەواو کرد، بە تێکڕای خێرایی نزیکەی ١٥ میل لە ڕۆژێکدا، زۆر کەس دوو جار هەوڵی ئەم گەشتەیان نەداوە، بەڵام  جۆن یۆنگ هەمیشە ئیلهامێکی قووڵی لە سروشت وەرگرتووە و خۆشییەکی زۆری هەیە، ئەو نووسەر و ڕووەکناسە، بۆیە بەسەربردنی کات لە دەرەوە سەرچاوەی ئیلهامبەخشە بۆ ئەو.

 

کریس لاودنسلاگەر، سەرپەرشتیاری خزمەتگوزاری پارکی نەتەوەیی NCNST وتی: ئەوە پێویستی بە پلانێکی دادپەروەرانە هەیە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێگایە، مەبەستم ئەوەیە کە پێویستە ئاسوودە بیت لە بارودۆخەکانی دەرەوە، ڕێگای وڵاتی باکوور ڕێچکەیەکی تازەیە کە لە ساڵی ۱۹۸۰ لەلایەن کۆنگرێسەوە ڕێگەی پێدراوە، هەموو ئەو بیرۆکەیەی کە کەسێک دەیەوێت بۆ جاری دووەم ئەو کارە بکات، پێموایە ئەوە بێ وێنەیە.