بڕینی ئاوی فورات مەترسی ئابووری و ژیان دروست دەکات

بڕینی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئێستا بووەتە نەخۆشی و قەیرانی ئابووری کە بە ئاشکرا دیارە، بەهۆی ئەو کشتوکاڵەی کە خەڵکی ناوچەکە چەندین ساڵە بژێوی ژیانیانی لەسەر، زۆر نیگەرانن لەم دۆخە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- ژنان لەو گوندانەی مەنبج کە لە تەنیشت ڕووباری فورات دەژین کاردانەوەیان بەرامبەر بڕینی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە نیشاندا، بەهۆی نەبوونی ئاوەوە بیرەکان وشک بوون و چیتر ناتواندرێت پەمپی ئاو بگوازرێتەوە بۆ گوندەکان بۆ ئاوی خواردنەوە، کەمکردنەوەی ئاو زۆرترین کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ هەیە خەڵکی ناوچەکە چیتر ناتوانن هیچ شتێک بچێنن، چونکە خاکەکە بەبێ ئاو دەمێنێتەوە، واتە ئاوی ئێستا بەس نییە و ئەمەش قەیرانی ئابووری لێدەکەوێتەوە.

 

"کەمکردنەوەی ئاو کاریگەری لەسەر ئابووریش هەیە"

ئەمونە ئەلحسینو لە گوندی قشلا یوسف پاشا لە باشووری شاری مەنبج لەسەر ڕووباری فورات لە نزیک بەنداوی تشرین لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژی، وتی: جگە لەو بۆنە خراپەی کە چەندین نەخۆشی وەک پێست و کۆلێرای لە گوندەکەدا بڵاوکردەوە، کێشەی نەبوونی ئاو لە ڕووباری فورات زیادی کردووە، ئەو پەمپانەی ئێستا ئاو بەسەر حەوت گوندی دەوروبەری بەنداوی تیشرین دابەش دەکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاو لە گوندەکانی دیکە، ئێستا ئاو لە ١٥ گوند دابەش دەکریت و بەشی هەموو گەندەکان ناکات، هەر دە ڕۆژ و تەنها دوو کاتژمێر ئاو دەدرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی تورکیا دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە جەنگ کردووەو بڕینی ئاو بەگوێرەی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی وتی: تورکیا شەڕمان لەگەڵ دەکات و ڕووباری فوراتمان لەسەر دەبڕێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانمان هەیە، لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، هەموو شارەکانی هەرێم کشتوکاڵی خۆیان هەیە لەسەر ئاوی فورات، گوندەکانی دەوروبەری بەنداوەکە ئێستا تەنها دانەوێڵەی زستانە دەچەختن بەهۆی کەمی ئاوەوە.

 

"دۆخی خەڵکی هەرێم بەرەو خراپتربوون ڕۆیشتووە"

چیتر ناوچە گەورەکانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەکار ناهێندرێن و هەڕەشە لە شێوازی ژیانی بەشێکی زۆری خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات کە ژیانیان لەسەر کوشتوکالە، زۆرێک لە وێستگەکانی ئاوی خواردنەوە یان کشتوکاڵییەکان لە زۆربەی ناوچەکان ڕاگیراون، هەروەها ئاوی ژێر زەوی کەم بووە، ڕووی سەوز چیتر لە ناوچەکانی دەوروبەری ڕووبارەکە نییە و کاتژمێرەکانی کارەبا کەمیکیردووەو کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە هەیە.

 

ڕاجحە فەواز گلەیی لە نەبوونی ئاوی فورات کردو وتی: بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووباری فورات، ئێمە ئێستا ئەو ڕێگایانە بەکاردەهێنین کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بەکارمان دەهێنا، بەبێ فلتەرکردن، ئێمە ئاو دەخەینە ناو بنکەکان و چادرەکانی ئاو ، بە پێیەکانی خۆمان یان تانکەر و ئۆتۆمبێل ئاو دەهێنین، کاردانەوەکانی خەڵک ئێستا زیادی کردووە و ئەگەر زیانەکانی ئاو بەردەوام بێت، بارودۆخی خەڵکی ناوچەکە خراپتر دەبێت.

 

"کەمی ئاو نەخۆشییەکان بڵاو دەکاتەوە"

عەمونا حەدیدی تەمەن ٧٠ ساڵ وتی: بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە ئاوی ڕووباری فورات زیادی کردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی دروستکردنی بەنداوی تشرین ئێمە لەسەر ڕووبارەکە دەژیاین، چەند ڕۆژێکە ئاوی خۆمان بەکاردەهێنین، دوو کچەکەم ڕۆژانە کیلۆمەترێک دەڕۆن بۆ هێنانی ئاوی خواردنەوە لە ڕووباری فورات، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو و نەخۆشییەکان بڵاو دەبنەوە.

 

ڕووباری فورات بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە کەمبوونەوەدایە و زۆربەی وێستگەکانی پەمپی ئاوی لە بەنداوی تیشرین ڕاگرتووە، بەنداوەکە بووەتە دۆڵێکی بچووک و دەریاچە ئاوییەکان کە نەخۆشی و کۆلێرا بڵاو دەکەنەوە. هەروەها ئەمە کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ کردووە کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات.