تۆمەتباریک دەستگیر کرا کە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی تری دەستگیر كرد، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك كردووە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی هۆشیاربوونەوەی ژنان و تۆمارکردنی سکاڵا لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی بۆ بڵاکردنەوەی وێنە و ڤێدیۆ، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لێیان دەکرێت، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە زیادی کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، ئەم جۆرە هەڕەشانە دژی ژنان کەم بێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵایەكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەكانی لە ژنێك كردبوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیر بكرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر موبایلی تۆمەتباردا.
هەر بەپێی زانیاریەكانی پۆلیس، تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.