هێرش بۆ سەر گوندەکانی شەهبا و مەنبج : ٦ شەڕڤان و هاوڵاتییەک گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر گوندە داگیرنەکراوەکانی عەفرین و ناوچەکانی شەهبا و مەنبج و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٦ شەڕڤان و هاوڵاتییەک.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هێرشە ئاسمانییەکان و بۆردومانەکانیان لە مەنبج و شەهبا و عەفرین زیاد کردووە.

 

گوندەکانی شەهبا و عەفرین بۆردومان کرا

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەوڵەتی تورک دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠خولەک لە ناوچەی شەهبا و عەفرین فڕین، کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک بە توندی گوندەکانی سۆخانە و عاقیبەی لە ناوچەی شێراوا بۆردومان کرد، کاتژمێر ١٩:٢٠ دووجار هێزەکانی حکومەتی شامی لە دەروروبەری گوندی عاقیبەیان لە ناوچەی شەهبا بۆردومان کرد، دوو سەربازی حکومەتی شام لە هێرشەکەدا بریندار بوون. هەروەها دوو تانکیش بێ ئەنجام بوون.

 

لە کاتژمێر ٢٠:١٥، فڕۆکەی "SÎHA" خاڵێکی سەر بە حکومەتی شامی لە دەوروبەری گوندی تینەبی لە شەرا بۆردومان کرد، گوندی تۆخان لە گوندەکانی باکوری مەنبج وەک تەڤگەری پەرلەمانی لە هەرێمی عەفرین بە هاوەن بۆردومان کرا.

 

خاڵی پشکنینی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بۆمباران کرا

ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و وتی: فڕۆکەیەکی داگیرکەرا خاڵی پشکنینی ئەنجومەنی سەربازی مەنبجی لە گوندی دێریک بۆردومان کرد و شەڕڤانێکی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج گیانی لەدەستدا، هەروەها دەوڵەتی داگیرکەر خاڵێکی پشکنینی ئەنجومەنی سەربازی مەنبجی لە ڕۆژهەڵاتی مەنبج بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بوو و یەکیکی دیکەش بریندار بوو.

 

"٤ شەڕڤان لە گوندی دەندەنی شەهید بوون"

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئەنجومەنی سه ربازیی مەنبج له بارەی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە بەیاننامەکەدا وتی:

 

لە بەیانی ئەمڕۆوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی دەندنیان بۆردومان کردووە و دوو منداڵیان بریندار کردووە، کاتێک کۆمەڵێک شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج هەوڵیان دەدا بگەنە بریندارەکان و بیانبەن بۆ نەخۆشخانەی مەنبج، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆمبارانی کرد. لە ئەنجامدا ٤ شەڕڤان گیانیان لەدەستداو  دووی دیکەش بریندار بوون، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانخانوویەکی لە گوندی حەسەنی عەرەبی بۆردومان کرد و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

 

جارێکی دیکە شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢٣:٠٠ فرۆکەی تورکی هێرشی کردە سەر گوندی عاقیب لە ناوچەی شێراوای عەفرین و بنکەکانی سەر بە حکومەتی شامی بۆردومان کرد،  سێ سەربازی حکومەتی شام لە هێرشەکەدا کوژران هەروەها دەوڵەتی تورک لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەودا بنکەی ڕووسی لە گوندی وەهشیەی سەربە شەهبا بۆردومان کرد. لە کاتژمێر ٠٠:٣٠  گوندی شیوارخی لە ناوچەی شەرا کرایە ئامانج. دوو سەربازی حکومەتی شام لە هێرشەکەدا بریندار بوون.

 

جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، کە هێرشەکانی بێناوبڕ بوو، هێرشی کردە سەر گوندی شیوارخی لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو سەربازی شام بریندار بوون، هەروەها هێرشی کردە سەر تل ڕەفعەت لە شێراوا سەربازێکی شام گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکە برینداربوون.