دوای زیاتر لە ساڵێک سزای سێدارە بەسەر بکوژی نیرە ئەشرەف سەپێنرا

دوای ئەوەی لە بەردەم زانکۆدا نیرە ئەشرەف کوژرا، چونکە ڕەتی کردەوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، سزای سێدارە بۆ بکوژەکەی دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەندیخانەی جەمسە شایەتحاڵی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی محەمەد عادل، تۆمەتبار بە کوشتنی نیرە ئەشرەف، خوێندکاری زانکۆی مەنسوور، لەبەردەم دەروازەی کولێژی ئاداب بوو، ئەمەش دوای ڕەتکردنەوەی ئەو تانەیەی کە تۆمەتبار پێشکەشی کردبوو.

 

داواکاری گشتی لە میسر پێشتر فەرمانی گواستنەوەی تۆمەتباری بۆ دادگای تاوانەکان دەرکردبوو بۆ دادگاییکردن، بەو پێیەی تۆمەتبار کرابوو بە کوشتنی بە ئەنقەست، چونکە بۆ کوشتنی نیرە دوای کەوتووە و لە بەردەم زانکۆدا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و تا کوشتنی بەردەوام بووە.

 

ڕووداوە کۆمەڵگەی میسری سەرقاڵ کرد و داوای بە سزا گەیاندنی تاوانباریان دەکرد، دوای ساڵێک لە ڕووداوەکە، لەگەڵ ڕەتکردنەوە تانەی دووبارە پێداچوونەوە بە سزاکەدا، ئەمڕۆ، ١٤ی حوزەیران، دادگا سزای لە سێدارەدانی بەسەر تاوانباردا سەپاند.

 

جێی ئاماژەیە، بکوژ محەمەد عادل دوای ئەوەی لەلایەن نیرە ئەشرەف ڕەتکراوەتەوە کە پەیوەندی لەگەڵدا ببەستێت و هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بڕیاری کوشتنی داوە.