ژەهراوی بوونی نائاسایی دەیان هاوڵاتی لە شاری بەدرە

دەیان کەس لە شاری بەدرە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە ژەهراوی بوون و کاربەدەستانی ئیلام پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ڕەتدەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵ سەبارەت بە ژەهراویبوونی ژمارەیەک کەس لە شاری بەدرە دوای خواردنی ئاوی پیس، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام لە وڵاتی ئێران ژەهراویبوونی لانیکەم ٣٣٣ کەسی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پشتڕاستکردەوە، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کرد کە تووشبوونیان پەیوەندی بە ئاوی خواردنەوە نەبووە، بەڵکو ڤایرۆسێکی وەرزی بووە و بە زۆری لە وەرزی بەهاردا وەک پەتا بڵاو دەبێتەوە.

 

هەروەها ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە چوار هەزار پەتا پەیوەست بە نەخۆشییە ڤایرۆسییە جۆراوجۆرەکان لە ماوەی ساڵێکدا لە وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە و هەندێکجاریش ئامارەکانی پەیوەست بە پەتاکان لەناکاو لە ناوچەکاندا هەڵدەکشێن.

 

دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، ڕژێم بۆ تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک تاوانی بەرفراوان ئەنجام دەدات، لەم پێوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە ژەهراوی کردنی زنجیرەیی قوتابیان لە قوتابخانەکانی کچان بدەین، کە جگە لە تۆڵەسەندنەوە لە ژنانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" هیچی دیکە نەبوو.