فیگەن یوکسەکداغ: دەستگیرکردن ناتوانێت ڕووناکی ڕاستی و بەرخۆدان کاڵ بکاتەوە

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بەر لە هەڵبژاردن ڕایگەیاند، "دەستگیرکردنی کارمەندانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز و ڕۆژنامەگەری ئازاد ناتوانێت ڕۆشنایی ڕاستی و بەرخۆدان کاڵ بکاتەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی لە زیندانی جۆری "ف" ژمارە یەک لە کاندێرا سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ زیادکردنی هاودەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەگەری ئازاد دژی دەستگیرکردنەکان کرد.

 

پەیامەکە بەمشێوەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیگەن یوکسەکداغ بڵاوکراوەتەوە؛

"بە دەستگیرکردنی خەباتکارانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ژن نیوز و ڕۆژنامەگەری ئازاد ناتوانن ڕووناکی ڕاستی و بەرخۆدان بکوژێننەوە، با پشتگیری خۆمان لەگەڵ چاپەمەنی ئازاد بەرز بکەینەوە، لەلایەک دەفری دەستکاریکردن دەکوڵێنن، لەلایەکی دیکەشەوە، هێرش دەکەنە سەر سەرچاوەی گشتییەکانی هەواڵی ڕاستەقینەی گەل.