"فەرزاد لە ڕاپەڕینی کوردستان، فەرزاد لە ڕاپەڕینی تاران، فەرزاد لە ڕاپەڕینی بەلوچستان چەند هێندە بوو"

گلروخ ئیرایی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین بە بۆنەی ١٢ ساڵەی لەسێدارەدانی مامۆستای لەسێدارەدراو فەرزاد کەمانگەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٨ی ئایار، گڵرۆخ ئیرایی، چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، پەیامێکی بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، مامۆستا و ڕۆشنبیری خەڵکی کامیاران کە هەموو تەمەنی لەپێناو ژیانی ئازادی و ڕزگاری بۆ قوتابیەکانی لە گوندەکانی کوردستان پێشکەشکرد، وتی: "دایە بینیت؟ فەرزادەکەت لەخۆڕا نەڕۆیشت، چاومان لەسەر هەنگاوەکانییە و بەدوایدا دەڕۆین، قوتابیەکانی، شاخەوانانی کوردستان، ڕێبازی مامۆستای ئازاد پەیڕەو دەکەن، فەرزاد لە ڕاپەڕینی کوردستان چەند هێندە بوو، فەرزاد لە ڕاپەڕینی تاران، فەرزاد لە ڕاپەڕینی بەلوچستان بوونی هەبوو، وانەکانی تێشووی ڕێگەمانە، ئەگەر وانەکانی ئەو نەبوایە شەڕی ئێمە بێ ئەلفوبێ دەبوو، ئەمشەو با شیعرەکانی دەچرپێنێت. لەسەر گردەکانی ئەڤین، لەسەر چیاکانی کوردستان، لە هەر شوێنێک ئازادیی بنکەی ئەو بێدادییەی دیاری کردبێت. ئەمشەو با شیعرەکانی دەچرپێنێت.

 

فەرزاد کەمانگەر مامۆستا و ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەندامی ئەنجومەنی نوسەرانی مانگانەی ڕۆشنبیری-پەروەردەیی ڕۆیان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژینگەی کامیاران "ئاسک" و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پیشەی مامۆستایانی کامیاران بوو، فەرزاد لە ساڵی ٢٠٠٧دا دەستگیرکرا و لە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە لقی ٣٠ی دادگای شۆڕشی تاران لە دادگایەکی ٧ خولەکیدا بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە پارتە نەیارەکان" بەبێ هیچ بەڵگەیەک سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

فەرزاد کەمانگەر لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسی دیکەی کورد بە ناوەکانی شیرین عەلەمهولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە زیندانی ئەڤین هەڵواسران.