"هەرچی دەبێت با ببێت، هێڵی ئاشتی و دیموکراسی سەرکەوتوو دەبێت"

ڕۆژنامەنووسان و یاسادانەران لە کانتۆنی کۆبانێ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و وتیان: هەرچی دەبێت با ببێت، هێڵی ئاشتی و دیموکراسی سەرکەوتوو دەبێت.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە باکووری کوردستان و تورکیا کە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە، لە چوارچێوەی هەڵبژاردن دەوڵەتی تورکیا دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەوانی ئازاد، پارێزەران، هونەرمەندان و هتد دەکاتە ئامانج، لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەدان کەس دەستگیرکراون و دەستگیردەکرێن.

 

"سیاسەتەکانی ئاکەپە لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا ڕوونتر دەبنەوە"

دیجلە ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس بە شێوەیەکی گشتی هەڵسەنگاندنی ئەو هێرش و کردەوانەی کرد کە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجامدراون و وتی: تورکیا و باکووری کوردستان بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەنگاو دەنێن، چەندین ڕووداو لەم پرۆسەیەدا ڕوودەدات، ئاکەپەش بە کردەوەکانی ناسراوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی کە بەردەوام بوون بۆ سەر کوردستان و تەنانەت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە هەر شوێنێک ستراتیژی هەبێت، حکومەتی ئاکەپە دەگاتە ئەوێ، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا، ئەم سیاسەتانە زیاتر ئاشکرا دەبن، بۆ سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنەدا، ڕژێمی ئاکەپە هەوڵدەدات بە چڕکردنەوەی هێرشەکان و دەستگیرکردن و جینۆسایدی سیاسی هەندێک دەستکەوت بەدەستبهێنێت، لەسەر ئەم بنەمایە، لەم کاتەدا هێرشی جۆراوجۆر ڕوودەدات، بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشەکانی باشووری کوردستان، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، پارێزەران و نیشتمانپەروەران لە باکووری کوردستان.

 

"دەوڵەتی تورک سیاسەتی تایبەت و بەئەنقەست لە دژی چاپەمەنی ئازاد پەیڕەو دەکات"

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، دیجلە ئەحمەد لە وەڵامی ئەم بابەتەدا وتی: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و ڕێگریکردن لە کارەکانیان شتێکی نوێ نییە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپەوە، سیاسەتی ئاکەپە دژی هێڵی پەیوەندی ئازاد و دیموکراتیک چەندین ساڵە بەردەوامە، ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆڵێکی سه ره کی له ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی گەلی کورددا گێڕا، میدیاکانی ئێمە لە کوردستان و دەرەوەش بە بەردەوامی کار بۆ دەرخستنی ڕاستیی وشیاری و کردەوەکانی ڕژێمی ئاکەپە دەکەن، لەم ڕووەوە، ڕاگەیاندنەکەمان هەنگاوی گرنگی ناوە، لەبەر ئەوەیە ئەگەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداران و هتد دەستگیردەکرێن، ئەمە بابەتێکی نوێ نییە، چونکە ئەمە ڕاستی ئاکەپەیە، بۆیە لە هەموو ئۆپەراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا، ڕۆژنامەنووسان وەک سیاسەتمەداران مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

"بەردەوام کاردەکەین بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ڕژێمی ئەردۆغان"

دیجلە ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانیش ڕۆڵیان دەبێت لە ئاشکراکردنی کردەوەکانی ئاکەپە و مەهەپە و وتی: هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار نەخشەی نوێی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکەن، بۆیە ئەم هەڵبژاردنانە دەبنە بنەمای سەرکەوتنی هێڵی ئاشتی و دیموکراسی، ئەم هەڵبژاردنە لە دەستی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیادایە، بۆ ئەم مەبەستە، داوای ئێمە ئەوەیە کە بتوانین لە داهاتوویەکی ئاشتیخوازانە تێبگەین بۆ ئەوەی بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، کاتێک دەنگ دەدەن، پێویستە ئەو ڕووداوانە لەبیرنەکەن کە بەهۆی هۆشیاری ئاکەپەوە ڕوویانداوە، وەک ڕۆژنامەنووسێک، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە کە ئەگەر هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنمان لە باکووری کوردستان و تورکیا دابخرێن، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان ڕاستی ئەردۆغان ئاشکرا دەکەین.

 

"پێشێلکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا زیادی کرد"

ڕەوشەن هاجم، پارێزەر، باسی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا بەردەوام ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە لەناو کۆمەڵگەدا هێزیان هەیە، وەک سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران و هتد، ئەم دەستگیرکردنانە، کە لەم ڕۆژانەدا زیادیان کردووە، پێشێلی پەیماننامە و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەن لە ئاستی یەکەمدا، ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر مافە مەدەنی و سیاسییەکان کە هەموو کەسێک دەتوانێت بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی بە شێوەیەکی سروشتی دەرببڕێت بەبێ ئەوەی هەڕەشەیان لێبکرێت یان ئەشکەنجە بدرێن، مرۆڤ دەتوانێت دەیان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا پشتڕاست دەکاتەوە بلاوبکاتەوە، بەڵام لە تورکیا، هیچ کەس ناتوانێت بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی بە ئازادی دەرببڕێت یان ڕۆژنامەنووسێک هەواڵێک دژی ڕژێمی زاڵ بکات، لەبەر ئەوەی دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و بە تاوانی جۆراوجۆر تۆمەتبار دەکرێت. ئەم دۆخە لەم کاتەدا زیادی کردووە چونکە زانراوە کە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و ئاکەپە دەیەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێت.

 

"ئەنجامی هه ڵبژاردنەکان کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەبێت"

سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، ڕەوشەن هاجم، ئاماژەی بەوەکرد هێڵی ئاشتی و دیموکراسی دەردەکەوێت و وتی: ئێمە وەک پارێزەران داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بتوانن داوای ئاگادارکردنەوە یان لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن ،چونکە هاوپەیمانەکانیان و یاساکانیان بە ئاشکرا پێشێل کراوە، دەستگیرکراوەکان مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا و دەنگ بدەن هەروەها چاودێریش بکەن، بەڵام لە تورکیا، ئاساییترین ماف پێشێل دەکرێت، ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکە بۆ خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە، ئێستا هەمووان چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن، نەک تەنها کوردەکان، بەڵکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش.