ژنانی کرێکاری ڕۆژهەڵات: کرێکاران، ژنان، گەلانی ستەملێکراو؛ یەکێتی

ژنانی زەحمەتکێشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەیامێکدا داوای یەکڕیزی کرێکاران و ژنان و نەتەوە چەوساوەکانی ئێرانیان کرد.

کرماشان

 

چەندین ژنی زەحمەتکێش لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە پەیامێکی هاوبەشدا بە پێویستی دەزانن کە ڕۆژی جیهانی کرێکار ببێتە سەرەتایەک بۆ هاوپشتی دیموکراتیکی گەلان و داوایان لە کرێکاران و ژنان و نەتەوە چەوساوەکانی ئێران کرد کە پێکەوە یەکبگرن.

 

دەقی وردی پەیامی ئەو ژنانە، کە لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆوە بڵاوکرایەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

"ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەکەینە سەرەتای هاوپشتی دیموکراسی گەلان

کرێکاران، ژن، گەلانی ستەملێکراو

یەکێتی یەکێتی

ژن، ژیان، ئازادی"

 

ئەم ژنە زەحمەتکێشانەی ڕۆژهەڵاتی کە هەریەکەیان بە پێی تەمەنی خۆیان، سەر بە نەوەی جیاوازن، پەیامی خۆیان لە شارەکانی کرماشان، کامیاران و مهابادەوە بۆ هاوپشتی زیاتری ژنانی کرێکار لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا بڵاو کردووەتەوە.