لە باشووری کوردستانەوە ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکوور دەکرێت

ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەستگیرکردنی سەدان ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و هونەرمەندیان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند، "داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و ئەو ١٢٨کەسەیتر دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە  ١٠٠ ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی لە باشووری کوردستانەوە ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەدان ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و کەسایەتى سیاسی لە باکووری کوردستان دەکەن، کە ماوەی سێ ڕۆژە دەوڵەتى تورک دەستیپێکردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکیا بە دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە، سیاسەتێکی پۆلیسی و دیکتاتۆرییانە پەیڕەو دەکات، هەموو ڕێبازەکانی زەبروزەنگ و سەرکوتکاریی لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران دەگرێتەبەر، لەوچوارچێوەیەشدا ٢٥ی نیسان، هەڵمەتێکی ڕەشبگیرییان لە ٢١ شاری باکووری کوردستان دەستپێکرد، کە ناوەندەکەی شاری ئامەد بوو، بەلایەنی کەمەوە ١٢٨کەسیان دەستگیرکردووە و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ٢١٦ کەس دەرکردووە، لە ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، ڕۆشنبیر، پارێزەر و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنەییەکان، لەو ژمارەیە ١١ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون لەوانە (سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عەبدولڕەحمان گۆک و ئەحمەد کانبال و محەمەد شا ئۆروچ، عوسمان ئەکین سەرنووسەری گشتی ڕۆژنامەی یەنی یەشام، کادری ئەسەن خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی خۆبوون، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ژننیوز بێریتان جانۆزەر و ڕۆژنامەنووس محەمەد یالچین، میکایل باروت، ساڵح کەلەش و ڕەمزی ئاککایا)، هەروەها پۆلیسی تورکیا  دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا گرتووە، هەندێکیان لە ماڵی خۆیاندا بوون و هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵیان و ڕفێندراون".

 

 لە درێژەی بەیاننامەدا باس لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کرا، کە تیایدا  پاردا ١٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیر کرا و تا ئێستاش سەدان ڕۆژنامەنووس لەسەر کاری پیشەییانەی خۆیان لە زیندانەکاندا  سزادراون، ڕایانگەیاند، "ئەمە پێچەوانەی یاسا و دەستووری تورکیایە و دژی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریی و پێوەرەکانی دیموکراسیی و مافەکانی مرۆڤە".

 

لە کۆتاییدا جەختیان کردەوە، "ئێمە وەک کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر لە هەرێمی کوردستان، ئیدانە و سەرکۆنەی ئەم سیاسەتە نابەجێیە دەکەین و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و ئەو ١٢٨ کەسەی تر دەکەین، ئەگەر تۆش هەمان هەڵوێستت هەیە ناوی خۆت لە خوارەوە زیاد بکە و ئەم بەیاننامەیە لای خۆت بڵاوبکەرەوە".

 

ناو و واژۆی و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران:

کەمال ڕەئوف ـ ڕۆژنامەنووس

حەسەن جودی-نووسەر و ڕۆژنامەنووس

سوورێن ئیبراهیم ـ ڕۆژنامەنووس

باران جمعە ـ ڕۆژنامەنووس

بۆتان گەرمیانی ـ ڕۆژنامەنووس

ئەڤین نەسرین ـ ڕۆژنامەنووس

ڕێباز حەسەن ـ ڕۆژنامەنووس

ئەرکان محەمەد ـ ڕۆژنامەنووس

نورهاق گوڵبەهار ـ ڕۆژنامەنووس

بڕوا ئەسعەد ـ ڕۆژنامەنووس

ئاراس ئیبراهیم ـ ڕۆژنامەنووس

بەرهەم لەتیف ـ ڕۆژنامەنووس

تەوار عادل ـ ڕۆژنامەنووس

سیما ڕەزا ـ ڕۆژنامەنووس

هێمن حەسەن ـ ڕۆژنامەنووس

سەلمان عوسمان ـ ڕۆژنامەنووس

ئەیاد محەمەد- ڕۆژنامەنووس

گەرمیان حەمەیپوور- ڕۆژنامەنووس

شاهۆ ئیبراهیم – ڕۆژنامەنووس

شادی عومەر ـ ڕۆژنامەنووس

شایی ئارام ـ ڕۆژنامەنووس

ئارمانج هەرەکۆل ـ ڕۆژنامەنووس

ژیان پیران ـ ڕۆژنامەنووس

غوربەت تالی ـ ڕۆژنامەنووس

وەیسی تالی ـ ڕۆژنامەنووس

ڕێبەر جۆلەمێرگ ـ ڕۆژنامەنووس

نوپەلدا ئامەد ـ ڕۆژنامەنووس

بێریڤان عەلی ـ ڕۆژنامەنووس

فارقین کارا ـ ڕۆژنامەنووس

ئیبراهیم ئێزدی ـ ڕۆژنامەنووس

ئارگەش شەنگالی ـ ڕۆژنامەنووس

شیار کارا ـ ڕۆژنامەنووس

ئیدریس کارا ـ ڕۆژنامەنووس

ئەحمەد کەرکوکی ـ ڕۆژنامەنووس

محەمەد عەدنان – ڕۆژنامەنووس

زۆسک باڵەک  ـ ڕۆژنامەنووس

ئامانج وەرتێ  ـ ڕۆژنامەنووس

شنا فایەق ـ ڕۆژنامەنووس

سیروان هەورامی ـ ڕۆژنامەنووس

عەلی ئەحمەد ـ ڕۆژنامەنووس

سارال هەورامی ـ ڕۆژنامەنووس

خەلیل داغ ــ ڕۆژنامەنووس

هاوڕێ کرێکار ـ ڕۆژنامەنووس

شاهۆ عەبدوڵا ـ ڕۆژنامەنووس

هاوژین شوانە ـ ڕۆژنامەنووس

هاوژین غەریب ـ ڕۆژنامەنووس

ئاڤان نادر ـ ڕۆژنامەنووس

بەهرە عومەر ـ ڕۆژنامەنووس

هەوار محەمەد ـ ڕۆژنامەنووس

بێخاڵ قادر  ـ ڕۆژنامەنووس

شادیار شۆڕش ـ ڕۆژنامەنووس

عەلی قادر ـ ڕۆژنامەنووس

هێمن مامەند ـ ڕۆژنامەنووس

بەیار ڕەشید ـ هونەرمەند

ئاراس گوڵزار ـ مامۆستای زانکۆ

پێشەنگ شێرزاد ـ شاعیر

هاوڕێ جەبار ـ چالاکوان

سەرچین ساڵەح ـ ڕۆژنامەنووس

شیرین ساڵەح ـ ڕۆژنامەنووس

سیا جەزا ـ ڕۆژنامەنووس

ناسیار مستەفا ـ ڕۆژنامەنووس

هێمن ئەحمەد ـ ڕۆژنامەنووس

ڕۆژیار سیروان ـ ڕۆژنامەنووس

هونەر فارس ـ ڕۆژنامەنووس

هێمن ئەحمەدـ ڕۆژنامەنووس

جەلال چوارتایی-چالاكوانی مەدەنی

شەماڵ ئەحمەد ـ مامۆستا

ڤانە محمدـ ڕۆژنامەنووس

کارزان قادر ـ ڕۆژنامەنووس

ئەیوب تەها ـ مامۆستا

ڕەوەند جەلال ـ چالاکوان

ئیبراهیم فەرەج ـ ڕۆشنبیر

عادل عوسمان ـ ڕۆشنبیر

هونەر ئەحمەد-ڕۆژنامەنووس