ئایتەن دۆنمەز، کاندیدی پارتی چەپی سەوز دەستگیر کرا

ئایتەن دۆنمەز، کاندیدى پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمانى تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سولەیمان سۆیلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا پارتی چەپی سەوز لە جیاتی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بەشداری هەڵبژاردن دەکات و لە قسەکانیدا بە ئامانجگرتنی پارتی چەپی سەوزی نیشاندا.

 

دوای قسەکەی سولەیمان سۆیلو، ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان ئایتەن دۆنمەز، کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە کۆجائەلی، لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورک دوێنێ ٢٥ی نیسان لە ٢١ شاردا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی ئەنجامدا و تێیدا بەلانیکەمەوە ١٢٦ کەس لە ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، مافناسان، سەندیکاکاران، هونەرمەندان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی  دەستگیرکران.