سەرکەوتنی ئاهورا مەزدا: خراپی دەسوتێت و باشی گەورە دەبێت

ئەو کوردانەی کە مێشکیان ببوە دەرمانی برینەکانیان لە ٢١ی ئاداردا خۆیان دروستکردەوە و لەهەر پرۆسەیەکدا خاوەنی  قارەمانێتین، کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانی سەردەمی خۆی بوو ئاسنەکەی دەستی بووە هیوای ڕۆژێکی نوێ.

شیمال ئاگرین

 

ئەو ئاگرەی کە ویستیان لە ئاگرداندا بیکوژێننەوە خۆیانی تێدا سوتا، ئاهورا مەزدا بەرامبەر ئەهریمەن خۆی گەورەتر و گەشاوەتر کرد، ئێستا ڕێگای بەردەمی ئێمەی ڕووناک کردووەتەوە، شەڕی باش و خراپە لە هەموو ئێسکەکانی جەستەماندا بوونی هەیە و لە گەردونیشدا بە هەمان شێوە بەڕێوەدەچێت، شەڕی خراپە بە بوونی دەسەڵاتداری گەورەی بکوژ فراوانتر و قورستر بوو، چۆن کاتێک دەروێش کوژرا خاک پارێزرا، کاتێک فەرهاد کێوی کون کرد ئەوکاتە ئەڤین بووە بابەتی تێکۆشان، یان کاتێک حەقی قەرار شەهید بوو کردنەوەی ئاگری نەورۆز بوو بە پێویستییەکی بنەڕەتی،  گوڵناز کاراتاش خیانەتی لە بەردە بەرزەکان خستە خوارەوە و ئیرادەیەکی گەورەی بەرگری و خۆپاراستنی بونیادنا، ئەهریمەنەکان لە ئێران ژینا ئەمینییان بەبیانووی قژی کوشت، بەڵام قژی بوو بە ئاڵای ئازادی ژنان و بۆنی قژی بوو بە بۆنی ئازادی و بڵاوبووەوە.

 

بە مردنی زوحاک، ڕۆژی کوردان هەڵهات

ئەو کوردانەی کە مێشکیان ببووە دەرمانی برینەکانیان لە ٢١ی ئاداردا خۆیان دروستکردەوە و لە هەر پرۆسەیەکدا خاوەنی قارەمانێتین، کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانی سەردەمی خۆی بوو ئاسنەکەی دەستی بووە هیوای ڕۆژێکی نوێ، ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا وەک نەورۆزە، وەک ڕۆژێکی نوێ بۆ گەلی کورد دەرکەوت و کوردەکانی لە تاریکی لەناوچوون ڕزگار کرد.

 

ڕاستی کۆمەڵگەیەک لە ڕاستی ژناندا شاردراوەتەوە

کۆمەڵگەیەک ئەگەرچی شوناسی هەیە، ئەگەر ژنان لەناو ئەو کۆمەڵگەیەدا بە مانای بوون ئازاد نەبن، ئەوا لە گەورەترین کۆیلایەتیدا ڕۆژەکانی بەسەر دەبات، ئەمە تەنیا لێدوانێکی پوخت و هەڵبەستراو نییە، بەڵکو ڕاستی کۆیلایەتییە لە کۆمەڵگەیەکدا، تورک زمان و ناسنامەی هەیە، بەڵام هەموو ڕۆژێک ژنێک دەکوژرێت لەناو ئێرانیش خەڵکی فارس ناسنامە و زمانیان هەیە، بەڵام هەموو ڕۆژێک ژنێک بە بیانووی بنەما جیاوازەکانەوە دەستگیر دەکرێت و بێسەروشوێن دەکرێت، نەتەوەی عەرەب ٢٢ دەوڵەتی هەیە، بەڵام تەنانەت بوارەکانی ژیانی دەوڵەت خۆی بەڕووی ژناندا داخراوە، ئەو گەل و کۆمەڵگەیانە خاوەنی دۆخ و بوونن و جێگایان هەیە و دەناسرێنەوە بەڵام ژنان لەو کۆمەڵگەیانەدا وەک ئامڕازن، گەلی کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەبێتەوە و ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەموو ڕۆژێک بە هۆی وشەی شەرەفەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 

داری ئازادی بە خوێنی پاڵەوانان گەشە دەکات

هەموو شتێک کۆتایی دێت، وەک دوا هەناسەکان. ژنان لە چەند ساتێکدا لە کولتووری خۆیان بەردەوام بوون، هەموو شتێک وەک ئەوەی کە تەواو بووە نیشان درا، بەڵام لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کە ژنانی کردە ناوەندی تێکۆشان و ئازادی، لەو کاتەدا ژنان هەناسەی تێکۆشانیان دا، ژنان ئێستا بەخوێنی خۆیان درەختی ژیان ئاو دەدەن، بە سوپا بوون خۆیان دەپارێزن و ڕێکخراوەکەیان گەورە دەکەن، بە کۆنفیدرالیزم ژنانی کورد لە هەموو جیهاندا خۆیان بڵاو دەکەنەوە، لەگەڵ زانستی ژیاندا، ژنۆلۆژیش بە دوای بەشە ونبووەکانیدا دەگەڕێت، بەم هۆیانە ئەمڕۆ جەژنی نەورۆزی ژنانە، ڕۆژی نوێی نەتەوەیی ژنانە، ئەم ڕۆژە گەشاوەیە کە بە باجدانێکی زۆرەوە بونیاد نراوە بە هەموو ماناکانییەوە بۆ ڕووناکی و ئازادییە.