تاژێ بەرنامەی خۆی بۆ ٨ی ئادار ڕاگەیاند

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و وتی: "بە بۆنەی ٨ی ئادار بەرخۆدانی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە زیاتر دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرنامەی خۆی ڕاگەیاند، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و وتی: لە چوارچێوەی هەنگاوی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەوە شۆڕشی ژنان" کە لەلایەن کەجەکەوە ڕاگەیەندرا، لە دژی سیاسەتەکانی کوشتنی ژنان و کۆمەڵکوژی و هێرشی داگیرکاری بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین.

 

ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ بەم شێوەیەیە:

"٨ی ئادار ڕۆژێکی گرنگە لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە جیهاندا، هاوکات بۆ پێکهێنانی یەکسانی ژن و پیاو و و گۆڕینی تێکۆشانی ژن لە ڕۆژێکەوە بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ مێژوویەکی گرنگی بەرخۆدانییە، لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا، هەر دەستکەوتێک کە بەدەستهاتووە بەری ڕەنج و قوربانیدانی ژنان بووە.

 

بە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ژنان ئەمڕۆ ژنانی جیهان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی سیستەمی دەوڵەتی پیاو بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێن و بناغەی ژیانی ئازادانەی خۆیان دروست دەکەن، چونکە سیستمی دەوڵەتی پیاو  لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادیی ژناندا بێچارەیە، هێرشەکانی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا زیاد دەکات و لە کەسایەتی ژناندا هێرش دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگە.

 

ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین کە هێرشی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و هاوبەشەکەی پەدەکە بۆ سەر شەنگال زیادیکردووە، بە نوێنەرایەتیی سیستمی دەوڵەتی پیاو ئاکەپە - مەهەپە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گەل و ژنان و ئەو باوەڕانەی کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، بۆ شاردنەوەی شکست لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی و ڕێگریکردن بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات و دەیەوێت بەرخۆدانی ئێمە بشکێنێت.

 

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، هێرشەکانی سەر شەنگال بە هێرش بۆ سەر ناسنامەی ژنی ئازاد و بەرخۆدانی ژنان دەزانین، بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشانە، بەرخۆدانی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان زیاتر دەکەین، ئێمە هەموو جۆرە تێکۆشانێک بۆ ئازادیی ئەو ژنانەی لە لایەن داعشەوە بەدیل گیراون ئەنجام دەدەین، تا دامەزراندنی شەنگالێکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر بەردەوام دەجەنگین.

 

وەک بەشێک لە هەنگاوی "ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان" کە لەلایەن کەجەکەوە ڕاگەیەندرا، تێکۆشانی خۆمان لە دژی سیاسەتەکانی سەر ژنان و کۆمەڵکوژی و هێرشی داگیرکاری بەردەوام دەکەین و وەک تاژێ پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی قارەمان و هەموو ژنانی جیهان دەکەین.

 

لەو چوارچێوەیەدا چالاکییەکانی ٨ی ئادارمان بە دروشمی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" سیمینار، کۆبوونەوە، سینەفزیۆن، نمایشکردنی بەڵگەفیلمی هێزا، ڕێکدەخرێت، ئێمە لە ٨ی ئاداردا ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکدەخەین بۆ بەرزکردنەوەی بەرخۆدانی ژنان و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر شەنگال".