لە لەندەن بە هەزاران ژن بەشداری ڕێپێوانی ٨ی ئادار بوون
لە لەندەن بە دروشمی "یەک ژن، یەک جەستە، یەک گۆرانی، یەک خۆشەویستی" ڕێپێوانی "Million Wome Rise-سەرهەڵدانی ملیۆنان ژن" ڕێکخرا و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، ڕێپێوانی "سەرهەڵدانی ملیۆنان ژن-Million Wome Rise" لەلایەن فێمینیستەکانی بەریتانیاوە ڕێکخرابوو، بە بەشداری هەزاران ژن بە دروشمی "یەک ژن، یەک جەستە، یەک گۆرانی، یەک خۆشەویستی" بەڕێوەچوو، لە ڕێپێوانەکەدا ڕێکخراوەکانی ژنانی تورکیا و کوردستان بەشدارییان کرد و گروپی ئاکوستیک لە ڕێپێوانەکەدا دیمەنێکی ڕەنگاوڕەنگیان نمایش کرد.
دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی دایەوە
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و وشەکان دژ بە جەنگ و دروشمەکانی ژنان لە دژی ڕژێم وترایەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئێمە بە یەکگرتن توندوتیژی کۆتایی پێ دێنین"، "ئێمە لەم خاڵەدا دادپەروەریمان دەوێت، ڕێگری لە یەکگرتنی ژنان ناکرێت"، "ئێمە دژی کوشتنی ژنان یەکدەگرین"، "نا بۆ شەڕ و توندوتیژی" بەرز کرانەوە.
پەیامی یەکگرتنی ژنان
ژنان کە لە هەموو ڕەنگەکان، باوەڕەکان، ناسنامەکان و زمانەکان کۆبوونەوە لە "Oxford Circus" بەرەو مەیدانی "Trafalgar" ڕێپێوانیان کرد و سەمایان کرد، کە دیمەنی ڕەنگاوڕەنگیان بە ڕێپێوانەکە بەخشی، هەروەها وتیان: ئێمە چیمان دەوێت؟ شەقامی پارێزراو، کەی دەمانەوێت؟ ئێستا، ژنان بە یەک دەنگ هاواریان کرد و وتیان، "ئەو ژنانەی یەکگرتوون هەرگیز ناکەون"، بەم شێوەیە لە ڕێپێوانەکەدا ژنان پێکەوە پەیامی تێکۆشانیان نارد و پەیامیان بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان نارد.