ئیبرۆ گونەی: بە دروشمی "ئێمە بەیەکەوەین، بەتەنها نین" لە مەیدانەکانداین

ئیبرۆ گونەی، وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد بەردەوام دەبن لە کاری هاوکاری لەو شارو شارۆچکانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات زیانیان بەرکەوتووەو وێران بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیبرۆ گونەی، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بارەگای گشتی پارتەکەی بابەتەکانی ڕۆژەڤی هەڵسەنگاند و وتی: "ئێمە برینی گەلەکەمان دەپێچین، بۆیە لەهەر شوێنێک و هەر گەڕەک و کۆڵانێک بەردەوام دەبین لە کاری پشتیوانی، ئەنجومەنی ژنانمان بە دروشمی "ئێمە بەیەکەوەین، تەنها نین" لەو شوێنانەی کە بوومەلەرزە تێیدا ڕوویدا، بەردەوامی بە کارو خەبات دەدەن".

 

لێدوانەکە بەم شێوەیە بوو:

"وەک دەزانن، ئەمڕۆ ساڵیادی ٢ی ئادارە ٢٩ ساڵ بەر لەئێستا حکومەت جارێکی تر کودەتای لەدژی ئیرادەی گەلی کورد ئەنجامدا ماوەی  ٢٩ساڵە ئەم کودەتایە و ئەم عەقڵییەتیە نەگۆڕاوە ئێستا ئەم کودەتایە بە هێرش بەردەوامە، لە دژی ئەو فشار و ستەمە، تێکۆشان لە هەموو ناوچەیەکدا ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەندووە ئێمە تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان و بە ئازادی و دیموکراسییەوە  ژیانێکی نوێ لەسەر ئەم خاکە بونیاد دەنێین.

 

ئێمە زۆر بەدبەختیمان چەشتووە، سەری گەلەکەمان و سەری گەلی کورد و سەری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساخبێت، سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاری زیانلێکەتووان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم، . ئەم داڕمانە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نەبووە، بەهۆی مۆڵەتی نایاساییەوە و گەندەڵی لە دروستکردنی بینا بووە، کە بیناکان بە مۆڵەتی ئاکەپە دروست کراون، واتە ئەم داڕمانە بەسیاسەتی تاڵانکردن و بەکرێ گرتنەوە ڕووی داوە.

 

ئێمەهەرگیز ئەو کەسانە لەبیرناکەین کەگیانیان لەدەستداوە، بۆ بەبیرهێنانەوەیان لە هەموو شوێنێک داوای لێپرسینەوە لە حکومەتی ئاکەپە و دەسەڵاتداران دەکەین، تووڕەییمان، ماتەمینی ئێمە زۆر گەورەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم پرسە و توڕەییە دەبێتە هۆی لێپرسینەوە، ئەو تۆفانەی بینیمان زۆر گەورەیە، بەڵام ناوی ئەم تۆفانە ئاکەپە - مەهەپەیە ناوی ئەم تۆفانە سیستەمی تاکپەرستی و جەنگ و تاڵانچییەکانە.

 

ئێمە دەزانین کە ئەو بوومەلەرزەیە لەو ناوچانەدا ڕوویداوە و زۆربەیان کوردی عەلەوی و عەلەوییە عەرەبەکانن، حکومەتی ئاکەپە بە سیاسەتێکی کۆچبەرانە لە دژی ئەو بەشانەی کۆمەڵگە کاردەکات، ئێستا ئاکەپە یارمەتی نانێرێت و دەیەوێت گۆڕانکارییەکی دیموگرافی لەو ناوچانەدا بکات.

 

ئێمە ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێین، بێگومان هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەدەپە لە مەیدانەکاندا بووەو لە مەیدانەکاندا دەبین، برینی گەلی خۆمان دەپێچێن بۆیە لە هەموو گوندێک لە هەر گەڕەکێک بەردەوام دەبین لە کاری پشتیوانی، ئەنجومەنی گەنجانمان کار بۆ هەڵمەتی بازنەی ژیان دەکات، ئێمە بەرەو ٨ی ئادار دەڕۆین ئەنجومەنی ژنانمان بە دروشمی "ئێمە بەیەکەوەین بەتەنها نین" لەو ناوچانەی کە بوومەلەرزەکە تێیدا ڕوویدا، کارو خەباتی خۆی بەردەوامی پێدەدات".