بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەکانی شاری ڕەحا و ئامەد ١٩کەس دەستگیرکران

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئامەد ٣٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە باڵەخانە وێرانبووەکان، ٣٩کەس دەستبەسەر کراون و ١٥ کەسیان دەستگیر کراون، لە شاری رەحاش ٤ کەس دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی شاری مەڕەش و دیلۆک بوو، بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، تەنها لە شاری ئامەد ٣٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا، داواکاری گشتی ئامەد بە هۆی ڕووخانی باڵەخانەکان و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٣٩ کەس دەستبەسەر کراون، ١٥ لەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، لە کۆی ئەو ٣٩ کەسەی کە ئیفادەکانیان لە بەشی پۆلیسی ئامەد تەواو بووە، ڕەوانەی دادگا کران، لە کۆی ٣٩ کەس ٢٢ کەسیان بە مەرجی کۆنترۆڵی دادوەری ئازاد کراون، ٢کەس دوای ئەوەی لە داواکاری گشتی ئیفادەیان دا، ئازاد کران.

 

لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا لە ئامەد ١٩ باڵەخانە وێران بوون، ٣٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ کەسیش بریندار بوون، پێشبینی دەکرێت تا ئێستا ٢٠کەس لەژێر داروپەردووی سەنتەری کارگەی دیار گەلەریا لە ناوچەی شاری نوێ مابێتنەوە.

 

هاوکات لە شاری ڕەحا بەهۆی ئەو بینایانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا ڕووخاون، ٤ کەس دەستگیرکران، داواکاری گشتی شاری ڕەحا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا بەهۆی ئەوەی نزیکەی ٢٥٣ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، ١٠ کەسی دەستبەسەر کردووە، دوای ئەو لێدوانەی لە بنکەی پۆلیس، دەستبەسەرکراوان بۆ دادگای ڕەحا گواستراونەتەوە، لەو کەسانەی کە ڕەوانەی دادگا کران، ماوەی دەستبەسەرکردنی ٥ کەس درێژکرایەوە، ٤ کەسیان بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.

 

لەو کەسانەی ڕەوانەی دادگا کراون، ٤ کەس دەستگیرکراون و کەسێکیش بە مەرجی کۆنتڕۆڵی دادوەری ئازاد کراوە.