٦ چالاکوان و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین ئازادکران

٦ چالاکوان و زیندانیانی سیاسی کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە بیانەوی جیاواز دەستگیرکرابوون، شەوی ڕابردوو ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی فەریبا ئەسعەدی، شەهرا حوسێنی، گۆلارە عەباسی، زەهرا سەفایی، پەرەستو موعینی و ڕۆژنامەنووس عالیە مەتڵەبزادە، کە لە زیندانی ئەڤین دەستگیرکرابوون، شەوی ڕابردوو ئازاد کران و لە بەردەم دەرگای زیندان وێنەیان گرت.

 

ژنان ئازادکراون و سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە

گۆلارە عەباسی کە ئازاد کرا بە دوو ساڵ و ٦  مانگ زیندانی سزادرا و شەهرا حوسێنی بە دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندانی سزادرا، زەهرا سەفایی و کچەکەی، پەرەستو موعینی بە تاوانی "دژی ئاسایشی وڵات چالاکی کردن، هاوکاری نهێنی لە دژی حکومەت" بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دران، چالاکوان فەریبا ئەسعەدی بە تۆمەتی نادیار سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ڕۆژنامەنووسی ئێرانی عالیە مەتڵەبزادە ئازادکراو "IFJ" لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە وتی: "لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا ئیستا پەیامنێری وێنەیی و هاوکاری پاراستنی دەزگای چاپەمەنی ئازاد، کە سێ ساڵ سزای زیندانی درابوو، ئەمشەو لە زیندان هاتە دەرەوە".

 

عالیە مەتڵەبزادە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی دژ بە ڕژێم" و "هاوکاری نهێنی دژ بە ئاسایشی وڵات" سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.