ناوەندی هەماهەنگی قەیرانی بوومەلەرزەی هەدەپە دەستی بە هاوکاری کردووە
٣٠ ترێلە هاوکاری لە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانی بوومەلەرزەی هەدەپە کە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناوچە بوومەلەرزەکان پێویستیان پێبوو کۆکرانەوەو نێردراون، لەو هەرێمانەی کە ژمارەی تیمەکانی ئافاد کەم بوون، تیمی تەندروستی کە لە ١٠ کەس پێکهاتوون نێردراون.
ناوەندی هەواڵ
بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٧ پلەی ڕێختەر لە مەرەش، دیلۆک، مەلاتیا، سەمسور، ڕەحا، ئامەد، کلیس، عوسمانییە، ئەدەنە و هاتای ڕوویدا، خەڵک لە سەر شەقامەکانن و بێبەشن لە پێداویستییە سەرەتاییەکان، پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە کەرەستەی سەرەکی بۆ زیانلێکەوتووان کۆکردەوە و ٣٠ ترێلە بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزەکە ڕەوانەکرد، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگری لە هەندێک لە بارهەڵگرەکان کرا کە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزە کراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.
خەڵک پێویستی بە پێداویستییە سەرەتاییەکان هەیە
تیمە تەندروستییەکان لەلایەن ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپەوە ڕێکخرابوون، لە ناوچە وێرانکراوەکان کاری گەڕان و ڕزگارکردنیان دەستپێکرد، گروپەکان گواسترانەوە بۆ ناوچەی بوومەلەرزە هەروەها پەیوەندی دەکەن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆ پشتگیریکردنیان، بەرپرسانی هەماهەنگی هەدەپە، کە لە هەموو شارەکان هەڵمەتێکی هاوکاری بەڕێوەدەبەن، دەڵێن، کە خەڵک پیویستی تایبەتی بە ئاو و نان و پێداویستییە سەرەتاییەکان هەیە.
بانگەوازی لە کۆردناسیۆنەوە
کاربەدەستان دەڵێن جگە لەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتوە، ڕێکخراوەکانیان لە سەرتاسەری هەرێمی چوکورۆڤا دەستیان بە کار کردووەو سەرەڕای ئاستەنگەکان نەوەستاون، بەرپرسانی هەماهەنگییەکە ڕایانگەیاند کە ٣٠ ترێلە یارمەتی لە ئەمڕۆوە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەکان کراون، ئەو داوایان کرد ڕێگری لە گەنجان نەکرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی داوایان لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری لە کارەکەدا بکەن بۆ دابەشکردنی هاوکاری و پشتگیری.
هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەنێردرێت
بەرپرسانی هەماهەنگییەکە پشتگیری لەسەر هەژمارە ڕاگەیەندراوەکان دەدرێن ڕاستە و ڕاست ڕەوانەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەکەن، دەستنیشانکراوە: لە وێرانشارەوە تا سەمسور ٥ هەزار نان، بۆ بازاڕجیخ ٥ هەزار نان، لە ئامەدەوە بۆ بازاڕجیخ ، دوو هەزار نان، ٥ هەزار ئاو ، ٢٢٠ بەتانی، لە وانەوە بۆ سەمسور بارهەڵگرێک کە لە پێداویستی سەرەکی پێکدێت، لە ئەردیشەوە بۆ سەمسور، بارهەڵگرێکی پێداویستی سەرەکی نێردرا، لە ماردینەوە تا سەمسور، ترێلەیەک کەلوپەلی سەرەکی، لە ئیستەنبوڵەوە تا مەرەش دوو ترێلە لە کەرەستە سەرەتاییەکان، لە ناوچەی کولو قۆنیاوە بارهەڵگرێک کەلوپەلی سەرەتایی، لە ئەدرنەوە تا مەڵەتی و مەڕەش چوار ترێلە پێداویستی سەرەتایی، لە ئیلحەوە بۆ سەمسور، ٧١ لۆری کەلوپەلی سەرەتایی، لە وانەوە تا مەڵەتی، لۆریەک کە لە کەرەستە سەرەتاییەکان پێکدێت نێردراوە، لە شرناخەوە بۆ دیلۆک، لۆریەکی ٣٠ تەن خەڵوزی تێدایە نێردراوە، لە بازیدەوە بۆ سەمسور، ترێلەیەک پێداویستی سەرەتایی، هەروەها دوو ترێلە کەلوپەلی بنەڕەتیش لە ئاگریەوە نێردراون.