لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ٣٦٧ هاوڵاتیی کورد و بەلوچ دەستبەسەر کراون

لە ماوەی یەک مانگی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هێزە ئەمنییەکان لە ٣٦٧ هاوڵاتیی کورد و بەلوچ دەستگیرکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەلوچستان، لانیکەم ٣٦٧ هاوڵاتیی کورد و بەلوچ لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، کە نزیکەی ١٢ چالاکوانی ژنی تێدایە.

 

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە بەلوچستان ڕایانگەیاند کە لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ١٨٥ هاوڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی زاهیدان دەستبەسەر کراون، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و دۆخی ئەمنی ناوچەکە، پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان زیاتر بێت.

 

لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەریییەوە لە ئێران تا ئێستا نزیکەی ٥٢٧ خۆپیشاندەر کوژراون، کە ٧١یان منداڵن و زیاتر لە ١٩ هەزار و ٦٠٠ کەسیش دەستگیر کراون.